Accessibility links

چین: بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر بڵاودەبێتەوە


بەیژین (ڕۆیتەرز) – کۆمیتەی تەندروستی نیشتمانی چین ڕۆژی یەکشممە ڕایگەیاند، توانای ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ بڵاوبوونەوە زیاتردەبێت و ژمارەی تووشبوەکان لەبەرزبوونەوەدایە. ئەمەش دوای ئەوەی زیاتر لە 2هەزار کەس تەنیا لە چیندا تووشی ڤایرۆسەکەبوون و تائێستا 56 کەس گیانیان بەهۆیەوە لەدەستداوە.

وەزیری کۆمیتەی تەندروستیی نیشتمانی (ما شیاوی) بۆ ڕۆژنامەوانان ڕاگەیاند "زانیاری لەسەر ڤایرۆسە نوێـیەکە سنووردارە، هەروەها مەترسیەکانی لە ئاکامی گۆڕانکاریەکانی بۆ ئێمە ڕوون نیە ".

سەرباری ئەمەش وتی " ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بۆ چالاک بوون و دەسپێکردن بە گواستەنەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی‌‌کە دەیەوێت لەوانیە لەنێوان 1 تا 14 ڕۆژبێت، بەپێچەوانەی هەوکردنی سیەکان (سارس) کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوەیە، ئەوەی لە نێوان ساڵانی 2002 و 2003دا لە چین دەرکەوت و بوە هۆکاری گیان لەدەستدانی نزیکەی 800 کەس."

ووتیشی "هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکە چڕتر دەکرێتەوە، تائێستا ڕێگری لە هاتووچۆ کراوە و زۆر لە چالاکی و ئاهەنگ و بۆنە گەورەکان هەڵوەشاونەتەوە.

بڕوایەک هەیە ڤایرۆسە نوێکە بۆیەکەم کەڕەت لە کۆتایی ساڵی پاردا سەری هەڵداوە لە بازاڕی خواردنەکانی دەریا لەشاری (ووهان) لەناوەڕاستی چین و گیانداری کێویی بەنایاسایی تێدا دەفرۆشراوە. لەوێشەوە ڤایرۆسەکە بەچەن شارێکی چیندا بڵاوبۆتەوە، لەوانە بەیژین و شەنگهای، هەروەها وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکاو تایلاند و کۆریای باشور و ژاپۆن و ئۆسترالیا و فەرەنسا و کەنەدا.

چین ڕایگەیاند فرۆشتنی گیاندارانی کێویی و بەرهەمەکانی لەبازاڕ و ڕێستۆرانتەکان و پێگەکانی ئینتەرنێتدا لەسەر ئاستی وڵاتەکە قەدەغەکراوە.

کاتژمێری کۆتایی جیهان لەنیوەی شەو نزیک دبەێتەوە

چاودێرانی کاتژمێری کۆتایی جیهان ئاگاهیاندا لە کەمبوونەوەی کات تا نیوەی شەو، ئەوکاتەی ئەگەر هەیە ڕودانی جەنگی جیهانی و کەوتنەەی ڕوداوی نەخوازیار بەهۆی گۆڕانکاری کەش هەوا ڕووبدات .

لەوەتای ئەم کاتژمێرە دانراوە بەر لە73 ساڵ، ئەمە یەکەم کەڕەتە کاتەکەی بەوڕێژەیە کەم دەبێتەوە.

بڵاوکراوەی کۆمەڵەی زاناکانی ئەتۆم ئەوەی دوای دروستبوونی بۆمبی ئەتۆمی لەجەنگی جیهانیی دووهەمدا هاتەکایەوە و سەنگی دەخاتە سەر هەڕەشە و مەترسیە گەورەکانی لەسەر بوونی مرۆڤایەتی هەیە ، دەڵێت کاتژمێرەکەیان لە 2 دەقیقەوە بۆ 100 چرکە بەر لەنیوەی شەوە کەمتر کراوەتەوە – واتەی 20 چرکە زیاتر کەمی کردوە.

ئەنجومەی زانست و ئاسایشی سەر بەگرووپەکە ، بەڕاوێژ لەگەڵ ئەنجومەنی سەرپەرشتیار، کە 13 براوەی خەڵاتی نۆبڵ لەخۆدەگرێت ئەم بڕیارەیان داوە.

لەبڵاوکراوەی رێکخراوکەدا هاتوە، "مەترسی ناوەکی و کەش و هەوا، هەڕشەکانەوە پەرە دەسەنێت و جەنگی زانیاری لەسەر ئینتەرنێت توانای کاردانەوەی کۆمەڵگاکان کەم دەکاتەوە"

هەروەها دەڵێت "دۆخی ئاسایشی نێودەوڵەتی ناهەموار تەنها بەهۆی بوونی هەڕەشەوە نیە ، بەڵکو ڕابەرانی جیهان ڕێگایان بە ژیرخانی سیاسی نیودەڵەتی داوە ئەم دەست تێوەردانانە بەڕێوەبەرن.

خاتوو ڕەیچڵ برۆنسن، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بڵاوکراوەکانی زاناکانی ئەتۆم ووتی "ئێمە ئێستا ڕایدەگەێنین جیهان بەچرکە لەکارەست نزیکە نەک بە کاتژمێر یاخود دەقیقە".

ووتیشی "ئێستا ڕوبەڕوی دۆخی نائاسیی دروست بووین، دۆخێک مایەی قبوڵ نیە لەکاروباری جیهان و هیچ جێگایەکی بۆ هەڵە نەهێشتوەتەوە یاخود لەوە درەنگتر جاکردنی دواکەوێت".

فەرمانداری پێشوی ولایەتی کالفۆرنیا (جێری براون) ئاگاهیدا ووتی "ڕکەبەری مەترسیدار و دوژمنکاری نێوان زلهێزەکانی جیهان ئەگەری هەڵەی ناوەکی بەرزدەکاتەوە".

ووتیشی "گۆڕانکاری کەش و هەوا قیرانکە ئاڵۆزتر دەکات، ئەگەر کاتیش مابێت بۆ بەئاگابوونەوە، ئێستا کاتی هاتوە". کاتژمێری نزیکبوونەوە لەجەنگی جیهانی لەوەتای ساڵی 2019ەوە نەجووڵاوە، بەڵام لەساڵی 2018دا 30 چرکە پێشخرا، لە 2.5 دەقیقە بۆ 2 دەقیقە بەر لەنیوەی شەو.

لەگەڵ کەمبوونەوەی کاتەکە سەرۆکی پێشوی ئیرلەندا (ماری رۆبنسن) کە لەئێستادا ڕابەرایەتی (کۆمەڵەی داناکان) دەکات، کە گروپێکی گەورە ڕابەرانی پێشووی جیهانە و (نیلسن ماندێل) و ئەمینداری گشتی پێشوی نەتەوەیەکگرتوەکان (بانکی موون) جێگری سەرۆکی داناکان دایانمەزراندوە.

ووتی "کشانەوەی وڵاتەیەکگرتوەکان لە ڕێکەوتنی کەش و هەوای پاریس لەساڵی 2015دا و گەشتنی ڕێکەوتنی ناوەکی لەگەڵ ئێران بەڕێگایەکی داخراو و دابەشبوونەکانی ململانێ داماڵینی چەکی ناوەکی لەئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان "ڕێگاکانی هاوکاری پەک دەخات لەکاتێکدا زۆر بەتووندی پێویستمان پێیەتی".

رابنسن داوای لەڕابەرانی جیهان کرد هاوکاربن لە کارکردن بۆ "کێشانەوەی مرۆڤایتی لە کەناری داڕمان".

(ئەژدیهای سەما) دەردەخات پەڕی ئەوان جیاواز لە دایناسۆر و باڵدارەکان پەرەی سەندوە

واشنتن (ڕۆیتەرز) – بەبەردبوویەکی بێوێنەی دایناسۆرێک لەچین ناویلێنراوە "ئەژدیهای سەما" بەر لە 120 ملێۆن ساڵ ژیاوە – بەئامۆزای فیلۆسیراپتۆر دادەنرێت- بۆ زانکان دەردەخات پەڕیان بەشێوەیکی جیاواز لەدایناسوراکانی‌دی نەشونامی کردوە.

توێژەرەوان دەڵێن ئەم جۆرە دایناسۆرەی سەردەمی (کریتاسێۆس)، ناوی نراوە (وولۆنگ بوهاین سیس)، گۆشتخۆر بوە – لە قەلەڕەش گەورەتر بوە- لەژینگەی کەناری دەریاچەکان ژیاوە، پێستی دەموچاوی ئەستوور بوە دانی تیژبوە، نینۆک و چنگی قاچەکانی درێژ و گەورە و مەترسیدابوون، لەوانەیە ڕاوی شیردەرە بچوکەکان و خشۆکەکان و باڵندەو ماسی کردبێ.

بەبەردبوەکانی (وولۆنگ) ئەوەی دۆزراوەنتەوە لە ناوچەی (لیاونینگ) لە باکووری ڕۆژهەڵاتی چین، بریتیە لە ئێسکو پروسکی تەواو سەرباری ڕیشاڵ و پەڕ کەزۆر دەگمەنە بەوشێوەیە وەک خۆی بمێنێتەوە و نەفەوتێت. هەردو باڵ و قاچە باریکەکانی پەڕداربوە وەک بەڵندەکانی ئێستا، بەڵام جەستەی بە پەڕی باریک وەک دەزوو داپۆشراوە بوە.

لەکۆتایی کلکە درێژەکەیدا کە بریتیبوە لەچەند ئەلقەیەکی ئێسک، 2 پەڕی زۆر دڕێژی هەبوە.

(ئاشلی پەوست) زانای بەبەردبوەکان لە مۆزەخانەی مێژوی سروشت لە ساندیاگۆ و بەرپرسی توێژینەوەکەی لە گۆڤاری (تۆماری توێکاریدا) بڵاوکراوەتەوە ووتی " بەبەردبوەکەی (وولۆنگ) زۆر نایابە، من پێمخۆشە زیندەوەرێکی بەمشێوەیە ببینم، لەوباوەڕدا نیم تائێستا تێگەیشتبین ئەو پەڕە درێژەی بۆ چی بەکارهێناوە، لەوانەیە بۆ فێنککردنەوەی جەستەی بەکاریهێنابێت، یاخودا بۆسەرنج ڕاکێشانی گیاندای‌دیکە، بەڵام تائێستا لامان ڕوون نیە بەچ مەبەستێک و بۆ چ ئەرکێک بەکار هاتوە".

بەر لە150 ملێۆن ساڵ باڵندەکان لەدایناسۆری بچوکەوە پەرەیان سەندوە، ئەوەی پەریان هەبوە. بەڵام ژمارەیەک دایناسۆری پەڕدار هەبوە توانای فڕینیان نەبوە، وەک (وولۆنگ). زاناکان بەهیوان لەو جیاوازیەی نێوان پەڕی باڵندەکان و دایناسۆرەکان و پەرەسەندنیان تێبکەن.

پشکنینی وردی ئیسکی (وولۆنگ) دەردەخات تەمەنی نزیکەی 1 ساڵ بوە، لەسەرتای ژیان و نەشونمادا بوە.

باڵندە بەخێرایی بۆ ئاستی گەورەکان نەش و ناما دەکەن ، ئەمەش وەک هۆکارێک بۆ بەدەستهێنانی خێرای توانای پێویست بۆ کەوتنە فڕین. بەڵام لەوانیە لەبەدەستهێنانی پەڕ وەک باڵندە گەورەکان بۆ ماوەیەک دواکەون.

(پەوست) ووتی بۆ نموونە باڵندەی وەک نەورەس، بۆ ماوەی 3 تا 4 ساڵ لەگەورەکان ناچن، هەرچەندە لەماوی 3 مانگدا توانای فڕین بەدەست دێنن.

(وولۆنگ) لەسەردەمی لاوێتیدا بوە هەرچەندە پەڕی گەورەی هەبوە، (پەوست) دەڵێت "هەموو ئاماژەکان دەڵێن تەمەنی نوێ بوە، دەرەوەی ئیسکی ناوەوەی ئێسکی ، جوومگەکانی، لوولەی بناغەی پەرەکانی زۆر درێژ بوە، ئەمەش جیاوازە لە باڵندەکان و پێمان دەڵێت ڕازاندنەوەی پەڕ بەر لە گەیشتن بەقۆناغی گەورەبوون لە دایناسۆرەکاندا هەبوە ، لەوانیە ئەمەش بەکارهاتبێت بۆ مەبەستی جیاواز لەوەی باڵندەکان بەکاریانهێناوە".

ووشەی (وولۆنگ) بە واتای (ئەژدیهای سما) دێت، بەهۆی شێوەی بەبەردبوونیەوە ئەم ناوە نراوە. ئەم باڵندە دایناسۆرە دەگەڕێتەوە بۆ گروپی گۆشتخۆرەکان (درۆ مایۆ سۆرس)، کە (فیلۆ سیراپتەر) بەشێک لەوانە.

ئەم دایناسۆر تا بەر لە 75 ملێۆن ساڵ لەناوچەی باکوری چین ومەنگۆلیا ژیاوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:41 0:00


XS
SM
MD
LG