ڤایرۆسی کۆرۆنا هەتا دێت زیاتر تەشەنە دەسێنیت و وڵاتانی جیهانیش ڕێوشوێنی توند دەگرنە بەر بۆ ئەوەی ڤایرۆسەکە لە وڵاتەکانیاندا بڵاو نەبێتەوە.
کوردێکی دانیشوی بێژینگ لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا باس لە چۆنیەتی گۆڕانکاریەکان بەسەر ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان لە چین دەکات.
دکتۆر سیڤان سەعید دەڵێت لە ئێستادا بە دوو هۆکار هاووڵاتیان بڕێک ئارامتربوونەتەوە لە چەند ڕۆژی ڕابوردوو " ڕێژەی مردن بەهۆی ئەم نەخۆشییە لەسەدا دوو کەمتریشە، بەڵام بڵاوبوونەوەی زۆر خێرایە. هەواڵە خۆشەکەش ئەوەکە کە ڕێژەی ئەو کەسانە کە چاکبوونەتەوەو لە خۆشخانە دەرچوون زیاترە لەوانەی کە بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە."
دکتۆر سیڤان باس لەوەش نەک تەنها لە شاری وهان بەڵکو لە تەواوی چین ژیان بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە بەشێوەیەک لە شێوەکان ڕاوەستاوە خەڵکی ناڕۆنە دەرەوە مەگەر ئەوانەی کە کارەکانیان پەیوەستە بە ژیانی ڕۆژانەی خەڵکەوە بۆ نمونە تیمی تەندروستی یان چێشتخانەکان. ئەو دەڵێت " بۆ نمونە لەسەر ئەو شەقامەی ئێستا من لێی دەڕوانم، من لە شوێنێک دەژینم لەسەنتەری شار، لە خولەکێکدا دەشیا دە هەزار ئۆتۆمبێل ببینم بەڵام لە ئێستادا دەڕونم پێنج تا شەش ئۆتۆمبێل دەبینم."
دقی وتووێژەکە لەم فایلە دەنگییەدا ببیستە.