پاش دوو هەرەسی بەفر لە هەفتەی ڕابوردوو لە شارۆچکەی میکسی وان هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردنهێشتا لە شوێنی ڕووداوەکە بەردەوامە.
بە پێی دواین ئاماری فەرمی بەهۆی ئەو ڕووداوانە بەلایەنی کەم 41 کەس کوژراون و 84 کەسیش بریندار بوون.
فەرمانڕەوای وان ڕایگەیاند بەهۆی خراپی کەوشو هەوا لە ئێستادا هەوڵەکانیان ڕاگرتووە بەڵام پاش ڕاوەستانی بەفرو و باهۆز ئەوان جارێکی تر دەست بە گەڕان دەکەنەوە. بەڵام هیچ ئاگاهییەکی لەسەر ڕەوشی ئەو کەسانە نەداوە کە کەوتوونەتە ژێر هەرەسەکە. لە ناوشاریش ژمارەیەکی زۆر لە پارتە سیاسییەکان، کۆمەڵە و سەندیکاکان کاردانەوەیان نیشان داو گوتیان کاربەدەستان بەرپرسیارن بەرامبەر ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستداوە.
زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی عارف ئاسڵان پەیامنێرمان لە وان ببیستە.
.