Accessibility links

عومەری ئێلخانی زادە: هەڵبژاردنەکەی ئێران سەرکەوتوو نابێت و خەڵکێکی کەم بەشداری لە دەنگداندا دەکەن


کۆماری ئیسلامی ئێران لە نێوەندی ناڕەزایی گشتی لە وڵاتەکەدا و لە ڕەوشێکی خراپی ئابوریدا یادی چل و یەکەمین ساڵی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەکاتەوە.

ڕژێمی ئێران ئەم ساڵیادەی بەکارهێناوە بۆ نوێکردنەوەی هەڵوێستەکانی خۆی دژی ئەمریکا.

خەڵک لە هەندێک لە شارەکانی ئێراندا ڕژابوونە سەر شەقامەکان و وێنەی قاسم سولەیمانییان بەرزکردبووە، کە ڕۆژی سێشەممە هاوکاتی ئەم چل و یەکەمین ساڵیادە، چلەی سەرکردەی هێزەکانی قودسی سەر بە پاسدارانی ئێران بوو.

قاسم سولەیمانی لە هێرشێکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکادا، لە بەغدای پایتەختی عێراق کوژرا.

لە ساڵی 1979 دا گەلانی ئێران دژی دەسەڵاتی ڕژێمی شاهەنشا ڕاپەڕینیان کرد، دواتر ئایەتوڵاکانی ئێران دەستیان گرت بەسەر شۆڕشی گەلانی ئێراندا، جا پرسیارەکە لەوەدایە چۆن کەسایەتیە ئاینییەکان توانییان ئەو ڕەوشە بۆ بەرژەوەندی خۆیان کۆنترڵ بکەن؟

سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا دەڵێت خەڵکی ئێران ئارەزوو و خواستیان بوو بۆ ئازادی و ژیانێکی باشتر، بەڵام بەربەرەکانی ئیسلامی سیاسی لەگەڵ میللی گەرایی و لەگەڵ چەپ لە ئێراندا لانیکەم لە دوای مەشروتیەتەوە بەردەوام بووە و دەشڵێت لەوانەشە لەو کاتەدا هەموو کەس بیری نەکردبێتەوە لەوەی ئاوەها حکومەتێک بێتە سەر کار، هەرچەندە جموجۆڵەکە ئیسلامیانە بوو و ئیسلامیەکانیش لە مزگەوتەکان و لە هەموو شوێنێکەوە ڕێبەرایەتییان دەکرد.

عومەری ئێلخانیزادە دەڵێت خەڵکی ئێران باجێکی زۆری ئەو هەڵوێستانەی ساڵی 1979یان داوەتەوە و ئەوەتا هەر ئەو خەڵکە دەڵێن "نەفرەت لە خۆم، خۆم بە خۆمم کرد" وە خەڵک هیوابڕاو بوون لەم ڕژێمەی ئێستای ئێران، دەشڵێت ئەوەی تا ئێستا ئەم ڕژێمە لە دەسەڵاتدا ماوەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەڵتەرناتیڤی نەبووە و خاڵێکی تریش پەیوەندی بە ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە کە تا ڕادەیەک خەڵکی ئێرانی ترساندووە.

بەڕێز ئێلخانیزادە دەڵێت لە ئێستادا گرفتی ئێران نەبوونی ئەڵتەرناتیڤە بۆ ڕژێمی کۆماری ئیسلامی، بەڵام خەڵک لە ئێراندا گەیشتۆتە جێگەیەک، پەیوەندی نێوان خەڵک و دەسەڵات گەیشتۆتە جێگەیەک، کێشە و ململانێی نێو دەسەڵات گەییوە بە جێگەیەک، هەروەها هەموو دەسەڵات لەگەڵ دنیای دەرەوەشدا، چ زلهێزەکان و چ وڵاتانی تریش گەیشتووە بە جێیەک کە ئیتر ئێران نەتوانێت ئاوەها بەردەوام بێت.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ عومەری ئێلخانیزادە، سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:17:19 0:00


XS
SM
MD
LG