Accessibility links

دکتۆر خالید تەوەکولی: پەرلەمانی داهاتووی ئێران بە دەستی توندرەو و ئوسولگەراکانەوە دەبێت


Dr. Khalid Tavakoli
Dr. Khalid Tavakoli

لە رۆژی هەینی 21/2 2020 هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانی ئێران بۆ 290 نیشتنگە کە 285 بە دەستنیشان کردن ئەنجام دەدرێت بەرێوە چوو، کە هەر وەها لەو هەڵبژاردنەدا بۆ هەر یەک لە زرادەشتیەکان، جوەکان، ئاسوری و کەلدانیەکان و ئەرمەنیەکان نیشتنگەیەک تەرخان کراوە.

ئاخۆ رێژەی بەشداری هەڵبژاردەنەکانی ئەمساڵ بە چ شێوەک بوو؟

ئایا ئەم هەڵبژاردنە بە مەبەستی گۆڕانە لە پێکهاتە و قەوارەی ئەو سیستمەدا یان تەنها دووبارە بونەوە و گۆڕینی دەم و چاوەکانە؟

ئاخۆ کێ توانای بە دەستهێنانی زۆرینەی دەنگەکانە؟ توندرەو و پارێزکارەکان یان ئەوانەی لیبراڵ و کراوەترن؟

کۆمەڵناس دکتۆر خالید تەوەکولی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " رێژەی بەشداری کردن لە تاران زۆر کەم بوو، بەڵام لە هەندێ لە ئوستانەکانی تر کە ( تظاد عشائری و قبیلە) وا تە دژەبەرایەتی خێڵ و تیرەیی هەیە وەکو کهگیلویە و بویر ئەحمەدی و ئیلام ڕێژەی بەشداری کردن لەسەرەوە بوو، بەڵام لە ناوچە کورد نشینەکان بە گشتی، لە تاران، لە ئوستانی ئەلبورز 30% بوو وە بە گشتی بەو جۆرەی بە شێوەیەکی نا فەرمی بڵاوکراوەتەوە 40% بەشداریان کردووە".

دکتۆر خالید هەر وەها دەڵێت" بانگەوازەکان بۆ بەشداری نەکردن لە دەنگدانەکان، بەڵی، کاریگەری هەبوە کەمتر لە 15% جاران خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداریان کردووە بە بەراوورد لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو کە 55- 060% بوە ، بەڵام لە ناوچە کوردیەکان نزیکەی 30 – 35 % کەمتر خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداریان کردووە".

دکتۆر خالید دەشڵێت " نیسبەت بە هەڵبژاردنەکانی پێشوو گۆڕانکاریەک بەدی ئەکرێت، لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو ریفۆرمخواز و رۆشنفکرەکان رەقابەتێکیان بوو، ئەمجارە بەشێکی زۆر لە ریفۆرمخوازەکان لادران و رەکابەریان نەکرد واتە پەرلەمانی داهاتوو دژ بە ریفۆرمخوازەکان و رۆحانیش دەبێت، ئێستا دەسەڵاتەکان کەوتوەتە دەستی ئوسوڵگەراکان، توندرەوەکان هاتونەتە سەر دەسەڵات وە لیبراڵەکان بە تەواو دوور خرانەوە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:35 0:00


XS
SM
MD
LG