یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ساڵانێک بوو گیرودەی کێشە و گرفتە ناوخۆییەکانی بوو بە هۆێ ئەوەی وەکو باس دەکرێ " ئەو ململانیە نا تەندرووستە لەسەر کورسی و دەسەڵات و سەرقاڵی زۆریش لە سەرکردەکانی بە بازرگانی " کە یەکێتیی ئیفلیج کردبوو. زۆرێک لەو بڕوایەدا بوون کۆنگریەک کە ساڵها دوواخرابوو تەنها چارەسەریە بۆ دەرباز بوون لەو تەگەژەی کە تێدایە وە بە هیوا بوون هەموو ئەو گیر و گرفتانە لە کۆنگرەی چوارەمدا یەکلا بکرێنەوە.
ئاخۆ هەڵبژاردنی لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی وەکو هاووسەرۆکی یەکێتیی نیشتمان کوردستان بەرهەمی ئەو کۆنگرەیە بوو؟
ئایا هەڵبژاردنی ئەم دوو سەرکردە گەنجە کۆتایی بە ململانیەکانی لەسەر پۆست و دەسەڵاتەکانی هێنا؟
ئایا هەڵبژاردنی لاهور شێخ جهنگی و بافڵ تاڵهبانی بە واتای پتەوکردنی دەسەڵاتی بنەماڵەیە یاخود سەرکێشیکردنی یەکێتیی بۆ دەربازبوون لەو قەیرانییەی کە تێدا بوو و بەرەو پێش بردنی؟
ئەوانەی ساڵهایە لە ناو یەکێتییدا لەسەر کورسی و دەسەڵات ململانیان بوو و لە چوونە دەرەوە و هاتنەوە ناو یەکێتییدا بوون، هەڵویست و کاردانەوەی ئەوان بە چ شیوەیەک بوو وە چۆن کێشە و داخوازیەکانی ئەوان چارەسەر و یەکلا دەکرێتەوە؟
رۆژنامەوان عێماد عەلی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " دیارە لە کاتێکیزۆر هەستیاردا کۆمەڵێک قورسایی زۆر کەوتبوە سەر سەرکردایەتی یەکێتیی بۆ ئەوەی کۆنگرە ببەستن، دەرکەوت کۆنگرێشیان بەست، سەرەرای ئەوەی بە شێوەیەکی ڕێژەیی سەرکەوتنی تاێبەتی رۆژانی کۆنگرە دەرکەوت، بەڵام ئەوەی بە زەقی دەرکەوت لە پاش کۆنگرەیە، ئەوەش دەرکەوت چوارەمین کۆنگرەی یەکێتیی تەنها کێشە و گرفتەکانی دووا خستووە، دووا خستنەکەیشی بۆ کۆبۆنەوەی ئەنجومەنی سەرکرادیەتی بوو بۆ چۆنیەتی رێبەراتیکردنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە رەوتی ژیانی سیاسی دووا رۆژی خۆێدا ".
کاک عیماد هەر وەها دەڵێت " ئەنجومەنی سەرکردایەتی لەم کۆبۆنەوە فراوانانەی ئەم دوواییەیدا کە ماوەی 7 – 10 رۆژ راکێشا کۆمەڵێک گیروگرفت کەوتە بەردەمی، ئەوەش لە کۆبۆنەوکەدا تا لە کۆتایییدا هەندی سازشی ژووری تاریک کرا بۆ گەیشتن بەوەی، هاووسەرۆکی وەکو چارەسەرێکی نموونەییە بۆ بەرێوەبردنی یەکێتیی، بەڵام ئایا ئەو هاووسەرۆکایەتیە دەبێتە هۆێ ئەوەی کێشەکان بە یەکجاری و بە شیوەیەکی ریشەیی بنبڕ بکا، من لەو باوەڕەدام بە شیوەیەکی ڕێژەیی ئەگەر ئێستا دووای بخا، نابێتە هۆێ ئەوەی کە کێشەکان چارەسەر بکات ".
کاک عیماد دەشڵێت " نەخێر من لەو بڕوایەدا نییم هەڵبژاردنی ئەم دوو سەرکردە گەنجە، نەک هەر بە ململانیەکان کۆتایی ناهێنی بەڵکو لەوانەیە ململانی نوێ نێۆ بنەماڵەکان زیاد بکاتەوە، لەبەر ئەوەی ئەگەر قەناعەتێک لە نێوان یەک بنەماڵە، لە نێوان دوو لایەنی، دوو ڕەوتی نێۆ یەک بنەماڵە گەیشتوونەتە حاڵەتێک چارەسەری ئێستای کاتی، یان هاووسەرۆک بن، بەڵام کۆمەڵێک ڕەوتی تر عاجز بوون و تەنانەت لە کۆبۆنەوەکانیشدا بەشداریان نەکرد، هەر وەها بنەماڵەی تر عاجز بوون ".