Accessibility links

سیروان قەچو: مشت و مڕی یەکشەممەی ئایندە یەکلاکەرەوەیە لە نێوان بایدن و ساندەرس


Sirwan Kajjo
Sirwan Kajjo

پاڵاوتەکردنەکانی هەڵبژاردنە بەراییەکانی دیموکراتەکان لە ئەمەریکا تا دێت نزدیکتر دەبێتەوە لە هەڵبژاردنی تاکە کاندیدێک بۆ روبەرووبونەوەی ترامپ. ئایا سەرکەوتنی جۆ باێدن جێگری سەرۆک کۆماری پێشوو لە زۆربەی ئیالەتەکاندا بە واتای ئەوەیە باێدن کاندیدی ئایندەی دیموکراتەکانە بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا؟ ئاخۆ کەسێکی چەپی سۆشیال دیموکرات وەکو ساندەرس دەتوانی لە ترامپ بباتەوە یان کەسێک وەکو جۆ بایدن کە ئەمە سیەمین جاریەتی بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا خۆێ کاندید دەکات؟

سیروان قەچو رۆژنامەوانو شرۆڤەکاری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " هەموو کەس چاوەرێ دەکرد لە بەر رۆشنایی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 دا ساندەرس بەڵای کەم لە ئیالەتێک وەکو مەشیگان کە لە پێشدا سەرکەوتنێکی مەزنی بە دەست هێنابوو ئەمجارەش سەرکەوتن بە دەست بهێنی، بەڵام بە پێچەوانەی چاوەڕوانیەکیان جۆ باێدن جێگری سەرۆک کۆماری پێشوو بە رێژەیەکی زۆر سەرکەوت، وە ئەمە نیشانەیەک بۆ ساندەرس ئیتر دەست لە سیاسەت خۆێ و ژمارە هەڵگرێ و بزانیت لە قوناغی داهاتوودا چی دەبێ بکات".

کاک سیروان هەر وەها دەڵێت " لە یەکشممەی ئاێیندە مشت و مڕێکی تر هەیە لە نێوان باێدن و ساندەرس کە لەوانەیە یەکلاکەرەوە بێت و ببێتە دوواترین قوناغ بۆ ئاێیندەی ساندەرس، بەڵام زۆربەی ئەو کەسانەی بە ساندەرس دەنگ دەدەن کەسانی گەنجن، خوێندکاری زانکۆ وە کەسانێک کە بڕوایان بە سوسیال دیموکراسیە وە هەر وەها ساندەرس کەسێکە کە سەربەخۆییە و لە دەرەوەی بنگەی دیمۆکراتەکانە وە لەسەر تکتی دیموکراتەکان خۆێ کاندید کردووە، هەر لەبەر ئەوە زۆر کەسان دەترسن ئیتر ئەو کەسانە دەنگی خۆیان بە باێدن نەدەن".

کاک سیروان دەشڵێت" ئاخو تا چ رادەیەک شیانی هەیە باێدن لە ترامپ بباتەوە ئەوەش تا مانگی نۆڤامیر دیار دەبێت"

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:32 0:00


XS
SM
MD
LG