یه‌که‌م حاڵه‌تی کۆڕۆنا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه تۆمار کرا و هاتووچۆکردنی هاووڵاتیانیانیش بۆ ماوه‌ی 48 کاتژمێر ڕاوه‌ستێنرا. هاوکات لە پێناو خۆپارێزی و بڵاو نه‌بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئه‌م ساڵ 32 هه‌مین ساڵیادی کیمیبارانی هه‌ڵه‌بجه ناکرێته‌وه و ده‌رگای مونومێت و مه‌زاری شه‌هیدان به ڕووی هاووڵاتیان دادەخرێت.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕاگه‌یه‌نراوی ژماره 16 تایبه‌ت به نه‌خۆشی کۆڕۆنای بڵاو کرده‌وه به پێی ئاماره‌کان له‌کۆی 251 پشکنین له هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه 9 حاڵه‌تی نوێ تۆمار کراوه و یه‌کێک له حاڵه‌ته‌کان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بووە.
ده‌نگی ئه‌مەریکا په‌یوه‌ندی کرد به به‌رێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌وه ڕایگه‌یاند هیچ لێدوانێک له ئێستادا ناده‌ن و ڕاگه‌یه‌نراوێکیان تایبه‌ت به حاڵه‌ته‌که بڵاو کردوه‌ته‌وه که تێیدا هاتووه ئه‌و هاووڵاتیه‌ی که هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌که بووه دانیشتوی هه‌ورامانه و له که‌ره‌نتینه‌کانی سلیمانی هاتوه‌ته‌وه و له ئێستادا له ژێر پشکنیندایە.
ده‌نگی ئه‌مەریکا په‌یوه‌ندی کرد به یه‌کێک له ئه‌ندامانی ئه‌و خه‌ێزانه‌ی که حاڵه‌ته‌که‌ی تێدا تۆمار کردووه ڕایگه‌یاند 2 که‌سیان ئاراسته‌ی سلێمانی کراون و 18 که‌سی دیکه‌یان له ماڵه‌که‌ی خویاندا که‌ره‌نتینه کراون و خراونه‌ته ژێر پشکنینه‌وه.
هه‌ر له درێژه‌ی جێ‌به‌جێ کردنی ڕێنمایه‌کاندا ئه‌مڕۆ هاتووچۆی هاوڵاتیان له پارێزگاکه دا قه‌ده‌غه کراو و تیمه‌کانی ته‌ندروستی زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌ی هاووڵاتیانیان لێدا که له ماڵه‌وه بمێنه‌وه.
زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان فەرحان هەورامانی ببیستە.
`