بەپێی لێدوان و چاودێرییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی هەروادێ و ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کرۆنا لە وڵاتی چین سەرچاوەی نەخۆشییەکە لەدابەزیندایە و ژمارەی ئەوانەشی کە چاکدەبنەوە و نەخۆشخانەکان بەجێدەهێڵن لەزیادبووندایە دواهەمین ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوە دەریدەخات کە زیاد لە 204 هەزار مرۆڤ لەتەواوی جیهاندا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، هەروەها بووە هۆی تاسانێکی ئابوری جیهانی و زیاتر لە 8200 کەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام نزیکەی 82 هەزار چاکبوونەتەوە کە زوربەیان لە وڵاتی چینن.
بەڵام ئێستا گرفتەکە بەرۆکی وڵاتانی ئەوروپای گرتۆتەوە، بەتایبەتی ئیتالیا و فەڕەنساو ئیسپانیا و ئەڵمانیا و بەریتانیا، وڵاتانی دیکەی ئەوروپاشی گرتۆتەوە.
ڕێکخراوەکە دەڵێت زوربەی توشبووەکان بە هێواشی ئەم ڤایرۆسە نوێیەی کۆرۆنا کاری تێکردوون یان بە ڕێژەیەکی مامناوەند تەنها تاو کۆکەیان هەیە. بەڵام هەندێک کەسی دیکە بەتایبەتی بە ساڵاچوان و ئەو کەسانەی کە هەر خۆیان گرفتی تەندروستیان هەبووە ئەم ڤایرۆسە زۆر بە خراپی کاریتێکردوون و هەندێک توشی هەوکردنی سنگ بوون واتە نیمۆنیا.
بەڵام کەسانێکی زۆر تا ئێستا چاکبوونەتەوە، بەپێی لێدوانەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەوانەی نەخۆشی سوکیان هەیە، تەنها لەماوەی 2 هەفتەدا چاکدەبنەوە، بەڵام ئەوانەی کە زۆر بە خراپی نەخۆشن ماوەی سێ هەفتە بۆ 7 هەفتەیان پێدەچێت تا چاکدەبنەوە.
ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتوێژێکی تایبەتی لەگەڵ رۆژنامەوان هەڵگورد سەمەددا کردووە لەپاریس.
هەڵگورد باس لە کۆمەڵێک وردەکاریی گرنگ دەکات وەک گرتنەبەری رێوشێنەکان و بڕیار و رژدیی وڵاتانی ئەوروپا بەتایبەتی فەڕەنسا بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە: