هه‌وڵه‌كانی ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌رده‌وامن و له‌و چوار چێوهشهدا ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ڕێكاری توند تردهگرنه به‌ر و تیمه ته‌ندروستیه‌كانیش هه‌ڵمه‌تی ئه‌نجام دانی پشكنین له گونده‌كانی ناوچه سنوریه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
فه‌رحان هه‌ورامانی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له هه‌ڵه‌بجه له‌م باره‌یه‌وه ڕاپورتێكی بۆ ئاماده كردووین و تیایدا باس لەوە دەکات، دۆخی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه تا ئه‌م ساته‌ش له هه‌نگاوی خۆپارێزیدایه و گرتنه به‌ری ڕێوشوێنی تونده بۆ بڵاو نه‌بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، دوایی تۆمار كردنی حاڵه‌ته‌كان له سلێمانی و قه‌زای ده‌ر به‌ندیخان، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا دوایین زانیاریه‌كانیان خسته‌ڕوو.
ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دژ به كۆرۆنا ڕێوشوێنی ئاسایشی توند تر ده‌گرێته به‌ر و ڕێگه به هاتنه ده‌ره‌وه‌ی هاوڵاتیان نادرێت.
لای خوشیه‌وه د. ئازاد مسته‌فا به‌رێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند گه‌رچی هیچ حاڵه‌تیك له هه‌ڵه‌بجه تۆمار نه‌كراوه به‌ڵام تیمه‌كانیان ده‌ستیان به پشكنین كردووه بۆ هه‌موو دانیشتوانی گونده سنوریه‌كان و چه‌ند توێژیكی تایبه‌تیش.
له هه‌ڵه‌بجه دوو كه‌ره‌نتینه هه‌ن و ڕۆژانه خه‌ڵكیان تێدا كه‌ره‌نتینه ده‌كرێت و زیاتر له 200 كه‌ره‌نتینه كرا‌و كهرهنتینهكانیان جێهشتووه.
سنور حامید جێگری به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت له ئیستادا 30 هاوڵاتی كه‌ره‌نتینه كراون.
پێشتر هاوڵاتیه‌كی دانیشتووی هه‌ورامان كه له سنوری پارێزگای سلیمانی كەره‌نتینه كرابوو و هه‌لگری ڤایروسه‌كه بوو، به پێی دواین پشكنینه‌كانی بۆی کراون، ڤایرۆسه‌كه‌ی تێپه‌ڕاندووه و ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش كه خانه‌واده‌یی بوون، كه‌ره‌نتینه كران ده‌ركه‌وت هیچ كامیان هه‌ڵگری ڤایروسه‌كه نه‌بوون ، ئێستا هاتووچۆکردن لە هه‌ڵه‌بجه قه‌ده‌غه‌كراوه و تیمه ئاسایشیەکانیش لێپرسینه‌وه ده‌كه‌ن له‌و هاوڵاتیانه‌ی پابه‌ندی ڕێنوماییەکان نابن.
زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە: