له‌سه‌روه‌ختی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان و هه‌رێمی كوردستانیش، كه‌ره‌نتینه‌ی خه‌ڵك و مانه‌وه‌یان له نێو ماڵه‌كانیان هه‌نگاوێكی گرنگی خۆپارێزییه، به‌ڵام خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی نه‌بوونی سیستمی بانق و پشت به‌ستن به پاره‌ی مفت وەهای كردووه به‌ریه‌ك كه‌وتن هه‌بێت، له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆكی سه‌ندیكای ئابووری ناسانی لقی سلێمانی نه‌وزاد كامیل ده‌ڵێت "هێشتا بانكه‌كان له هه‌رێمی كوردستان سیستیماتیك نییه‌و، بانك نه‌بووه‌ته شوێنێك بۆ مامه‌ڵه‌و سه‌ودا پێ كردن."
بەڕێز کامیل، له به‌شێكی تری وتووێژه‌كەدا باس له‌وه ده‌كات كه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بیر له‌وه بكاته‌وه كه بانكه‌كان به‌دامه‌زراوه‌یی بكات، پێی وایه پێویسته وانه وه‌رگرن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تایه‌كی ئاوەها كه خه‌ڵك ناچارە بڕوات بازاڕ بكات و به‌ركه‌وتنی هه‌بێت له‌گه‌ڵ یه‌كتری، له كاتێكدا جیهان مامه‌ڵه به ڤیزه‌كارت و كرێدت كارت ده‌كات و پێداویستییه‌كانی لەڕێی ئۆنلاینەوە ده‌كڕێت.
یەحیا بەرزنجی لە دەنگی ئەمریکا وتووێژی لەگەڵ نەوزاد کامیل کردووە: