لەو رۆژەوە ڤیرۆسی کۆرۆنا لە چین سەری هەڵدا وگەیشە ئێران و پاشان ئیتالیا و زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتەوە، لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتیەکان چاو و راو بڵاو دەبێتەوە وە یاخود لێدوانی کاربەدەستان لە وڵاتە جیاوازەکانەوە کە باس لە پیلان گێڕی دەکەن وە یاخود )توطئە گرایی(.
ئاخۆ تا چەند کارێکی لەو جۆرە شیانی هەیە؟
ئەمەریکا گوایە تاوانباری چین لەم ڤیرۆسە دەکات، چین تاوانباری لەشکەری ئەمەریکا دەکات و هەر وەها ئێران و وڵاتانی تریش تاوانباری ئەمەریکا دەکەن، ئاخۆ مرۆڤ چۆن بزانی کامەیان راستن؟
تاچەند گومان لەودا هەیە کومپانیاکانی داروسازی دەستیان لەوەدا هەبێت؟
پرۆفیسۆر دکتۆر عەباس وەلی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت “ ئەو تیوریانە دەتوانین لە دوو ئاستدا بیانبینین، یەکێکیان کە ئاستی گشتیە کە تیئوری پیلانگێڕیە کە بەو شیوە کار دەکات کە جێگای شیکردنەوە و لێکدانەوەی عەقلانی و مەنتقیە وە ئەوەی تر ئەوەیە چۆن ئەوانە بە شیوەیەکی سیاسی بە کاری دێنن باس لە هێزێکی شاراوە دەکات کە مەبەستێکی تاێبەتی هەیە وە ئەو مەبەستە نیگەتیڤانەیە، هەر وەکو لێدوانەکانی ئایەتولا خامەنەیی ”.
دکتۆر عەباس هەر وەها دەڵێت “ ئێستاکە دەنگ و باسێکی زۆر بڵاو دەبێتەوە بەڵام ئەوەی کە راستە ئەوەی بە عەقل و مەنتق و پێوانە یەکی زانستیانەیە، ئێمە کە گوێ دەدێنە شارەزایانی بیولۆژی و ژنتیک دەڵێن ئەو تیوریانە هیچ بنەمایەکی نییە و تەنها بۆ مەبەستی سیاسیە، هەر وەها چینیەکان لەو بارەیەوە خاوەنی یەک هەڵویست و یەک دید و بۆچوون نیین”.
دکتۆر عەباس دەشڵێت “ ئەوە گوایە بۆ ژنتیکی ئێرانی درووست کراوە وە گوایە ژنتیکی ئێرانی کە لە ژنتیکی ئیسپانی و ئیتالیای نزدیکە و لەوێ زۆرتر بڵاو بوەتەوە و زیانی هەبوە، ئەو درووست نییە، من خۆم گوێم داوەتە پسپۆری ژنتیک دەڵێن نزیکەی ٧٠ – ٧٥ ٪ بنەما و ساختاری ژنتیکی مرۆڤەکان یەکە وە نەک هەر بڕوایان بەو جۆرە قسانە نییە بەڵکو گاڵتەش پێدەکەن