بەپێی هەواڵەکان و چاودێرانی باری تەندروستی جیهانی ئیتالیا هەنگاوبەهەنگاو نزیکدەبێتەوە لەبەرگرتن لە تەشەنەسەندنی زیاتری ڤایرۆسی کرۆنا لەهەرێمە جیاجیاکانی ئەو وڵاتەدا. پاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید-19 لەچین و دواتریش لەئەوروپا و نزیکەی تەواوی جیهان، ئیتالیا بووبە دووەم وڵاتی مەترسیدار لەخێرایی بڵاوبوونەوەو رێژەی ئەوانەشی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە. بەڵام ئەوڕۆکە ئیتالیا بە رژدی کەوتۆتەخۆی بۆ بەڕنگاربوونەوەی ئەو باردوۆخە، چەندین رۆژە تەواوی هاوڵاتیان و گەشتیاران لەو وڵاتەدا لەکەرەنتینەی تەواوەتیدان و چەندین وڵاتیش هاوکاری ئیتالیا دەکەن بەتایبەتی وڵاتی چین.
بۆ زیاتر تیشکخستنەسەر بارودۆخی ئیتلیا لەئێستادا ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژی لەگەڵ رۆژنامەوان شوان سدیقدا سازکردووە کە لەئیتالیا دەژی...
شوان سدیق دەڵێت "هۆکارەکانی زیاتر تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە دەگەڕێتە بۆ سێ هۆکار؛ حکومەت لەسەرەتادا بەبایەخەوە بارودۆخەکەیان بە هەند وەرنەگرت، باری نائاساییان رانەگەیاند، کۆمەڵگەی ئیتالی کۆمەڵگەیەکی تێکەڵی کۆمەڵایەتییە، وڵاتێکی گەشتیاریشە."
دەشڵێت "ئێستاکە ئیتالیا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە بە بارێکی سەخت و دژواردا تێدەپەڕێت." هاوکات "دوای دە رۆژ لەمانگی دووەوە بارودۆخەکە لەدەستدەرچوو."
سەبارەت بە ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە شوان دەڵێت "تەنها لە دوو هەرێمی ئیتالیادا زیاتر لە 6 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە."
ئەو دەڵێت وڵاتی چین زۆر یارمەتی ئیتالیا دەدەن لەو بارەیەوە، سەبارەت بەدەستڕاگەیشتن بە پێداویستییە تەندروستییەکان بۆ هاوڵاتیان شوان سدیق دەڵێت "لەئیتالیا دۆخەکە ئاسایی بۆتەوە دەمامک و پاکژکەرەوە دەستدەکەوێت."