لەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دکتۆر هێرش سەلیم جێگری بەرێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی بۆ دەنگی ئەمریکا دەڵێت "ناوچەی سلێمانی بەزۆنێکی گەرمی تووشبونی کۆرۆنا دادەنرێت، سنورێکی فراونی لەگەڵ ئێران هەیەو کەسانێکی زۆر پێشتر سەردانی ئێرانیان کردوە و دواتر بۆ سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەری گەڕانوەتەوە، بۆیە بەراورد بەناوچەکانیدیکەی هەرێم زیاتر تووشبوونی پەتای کۆرۆنای تێدایە".
دکتۆر هێرش دەشڵێت "تووشبوونەکان لەناو سەنتەری شاری سلێمانیدا کەمبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە بەڵام لەدەرەوەی شار ژمارەی بەرزبۆتەوە".
هەروەها دەڵێت " لە%95ی هاتووچۆ و جمووجۆڵ لەسلێمانیدا وەستاوە، ئەمەش لەڕوی ڕێگریکردن لەتووشبوونی زیاتر سوودی باشی هەبوە".
دکتۆر هێرش ئاماژەی بە ژمارەی تووشبواندا و تائەمرۆ 28ی مانگی 3ی 2020 بەکۆی گشتی 71 تووشبوون تۆمارکراوە و 48ی چاکبوونەتەوە و بۆ ماڵی خۆیان گەڕاونەتەوە.
هەورەها دەڵێت "ژێرخانی تەندروستی بۆ دۆخێکی لەم جۆرە پتەوە نیە، بەڵام لەوانیە سلێمانی بەراورد بەناوچەکانیدیکەی هەرێمی کوردستان و عێراقیش باشترین بێت لەڕوی جەندایەتی و جۆرایەتی لەپێداویستی پزیشکیدا، بەڵام هێشتا پێویستمان بەهاوکاری هەیە، لەوانە پێویستمان بەبینای نەخۆشخانە و کارمەندی تەندروستی پزیشک هەیە.