Accessibility links

ڕاوێژ سەلیم، باس لە پرۆسەی گەیاندنی تێکستی کوردی بە زمانە ئەوروپاییەکان دەکات


ڕاوێژ سەلیم
ڕاوێژ سەلیم

ڕاوێژ سەلیم، ناوێک بوو تا چەند ساڵێک لە مەوبەر کەس نەیبیستبوو، ساڵی 2016 ڕاوێژ لەگەڵ خانمی ئووتە کانتێرا لانگ، پێکەوە هەستان بەوەرگێڕانی ڕۆمانی ناسراو "دواهەمین هەناری دونیا" لە نوسینی، نوسەر و ڕوناکبیری کورد بەختیار عەلی.

وەرگێڕانەکەی ڕاوێژ دەرگایەکی تازەی لەسەر ئەدەبیاتی کوردی کردەوە.

ساڵی پار، لەلایەن دەزگای پەخشی «ئۆنیۆنس فێرلاگ»ـەوە، بنکە لە شاری زیورخ، ڕۆمانی دووەم کە هەر ڕاوێژ سەلیم وەریگێڕاوە، بڵاوکرایەوە.

ئێستا ڕاوێژ سەلیم وەک ناوێکی ناسراو لە وەرگێڕانی ئەدەبی نێوان زمانی کوردی و ئەڵمانیدا ناسراوە. ڕاوێژوەرگێڕانی خوێندوە، بەڵام ئێستا لە پاڵ کاری وەرگێڕاندا ئیشی دیکەش دەکات.

ڕاوێژ لەم وتووێژەدا هیواخوازە کە تاکی کورد بتوانێت لە ڕیگای کارە ئەدەبی و ڕۆشنبیرییەکانەوە خۆی بناسێنێتە کۆمەڵگە جیهانییەکان و کاریگەری بخەنە سەر ئەو ڕوانگەیەی کە کورد تەنیا وەک جەنگاوەر و شەڕکەر دەناسن.

بەفراو نوری، لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ ڕاوێژ سەلیم وتووێژێکی کردووە لەسەر کارەکانی ئەم وەرگێڕە و لێی دەپرسێت ئایا پرۆسەی گەیاندنی تێکستی کوردی بە زمانە ئەوروپییەکان چۆنە؟

وەڵامی ئەم پرسیارە و ژمارەیەک پرسیاری تریش لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:17:01 0:00

XS
SM
MD
LG