بەیان سەلمان نوسەر و وەرگێڕی کورد کە ساڵانێکی زۆرە لە پاریس دەژی، نوسینەکانی خۆی بە کوردی و عەرەبی و فەڕەنسایی بڵاودەکاتەوە.
بەیان، یەکێکە لە ڕۆماننوسە دیارەکانی ئێستای کورد، لە كارە گرنگەکانی ڕۆمانی (شەوانی ئادەم) و (یاداشتی عەتر و ئاگر). بەیان، وەرگێڕانیش دەکات لەوانە بەرهەمی نوسەری کوردی سوریا سەلیم بەرەکاتی وەرگێڕاوەتە سەر زمانیفەڕەنسایی. بەرجەستەترین کاری وەرگێڕانی، کتێبی «میتامۆرفۆس و » ی ئوفیدو کاندیدی وەلترە بۆ سەر زمانی کوردی.
ئێستاش بەرپرسی سایتێکی ڕۆشنبیرییە و لە پاریسەوە درێژە بە چالاکییەکانی دەدات.
بەفراو نوری، لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا، لەگەڵ بەیان سەلمان وتووێژی کردووە سەبارەت بەوگرفتانەی لەبەردەم نوسەرانی ژناندان و هەروەهاش سەبارەت بەئەدەبیاتی ژنان.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە: