حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆه به‌یانی ژماره 24 بڵاو کرده‌وه که له نۆ خاڵ پێکهاتووه و تێدا هه‌موو جۆره هاتوچۆکردنێکی ئوتومبیل و پیاده‌ی ڕاگرت و ئیداره‌کانیش ده‌رفه‌تیان به هاووڵاتیان دا تا کاتژمێر 12 نیوه‌ڕۆیی ڕۆژی شەممە پیداویستیه‌کانیان بکڕن ، ئه‌م ڕاگەیاندنە کاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێ که‌وته‌وه و وای کرد هاووڵاتیان به‌رێژه‌یه‌کی فراوان ڕوو له بازاڕەکان بکه‌ن .
سالم حه‌مه‌خان یه‌کێک له هاوڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه‌یه له لێدوانێکدا به ده‌نگی ئه‌مەریکای ڕاگه‌یاند گه‌رچی قهدهقهکردنی هاتووچۆ بڕیارێکی پێویست بوو به‌ڵام بڕیاره‌که‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به خێرایی دڵه‌ڕاوکێی لای هاووڵاتیان دروست کرد .
به‌یانه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له ناو تۆڕهکۆمهلایهتیهکانیشدا چه‌ندین پۆستی ترسینه‌ر و جیاجیای لای هاووڵاتیان له‌سه‌ر دروست کرا، ئه‌مه‌ش وای کرد هاووڵاتیان به‌جۆرێک برۆنه مارکێته‌کانه‌وه و برێکی زور خۆراک و خوراده‌مه‌نی بکڕن .
فرحان عیزه‌ت هاووڵاتییه‌کی دیکه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یه له لێدوانێکدا به ده‌نگی ئه‌مەریکای ڕاگەیاند خەڵک به جۆرێک چوویه‌وه بازاڕەکان وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌هیچ مه‌ترسیه‌ک له ئارادا نەبێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕۆژنامه‌نوسان و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مه‌ده‌نی ڕایده‌گه‌یه‌نن بڕیاره‌که لە جێی خۆی بوو. هاوکار محمد ڕۆژنامه‌وانێکی هه‌ڵه‌بجه‌یه و دەڵێت ده‌کرا حکومه‌ت پێشتر ڕێکار بگرێته به‌ر پاشان بڕیاره‌کان ده‌ربکات.
ئێستا به پێ به‌یانه‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێم هه‌موو ڕێگه پێدانه‌کان هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه و به ته‌واوه‌تی رێگه و بانه‌کان له ڕێگای هێزه ئه‌منیه‌کانه‌وه چونه‌ته بواری جێ به‌جێ کردنه‌وه و بڕیاره تا 48 کاتژمێر هیچ جوله‌یه‌کی ئوتومبیل و پیاده ئه‌نجام نه‌درێت
.