ئەندامانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دوای كۆتایی هاتنی 48 كاتژمێر قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، كۆبوونه‌وه و ژماره‌یه‌ك ڕێنومایی پێویستیان بۆ هاوڵاتیان ده‌ركرد كه خۆی له كردنه‌وه‌ی ماركێت و نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌كان به شێوه‌یه‌كی سنوردار ده‌بینێته‌وه.
له 48 كاتژمێری ڕابردوشدا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه‌ره‌نتینه‌یه‌ك داخراوه و هیچ حاڵه‌تێكی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه‌ش تۆمار نه‌كراوه.
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و سه‌رۆكی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دژ به كۆرۆنا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی سوپاسی پابه‌ند بوونی هاوڵاتیانی كرد و ڕایگه‌یاند به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم پێیداون شه‌ش ڕێنمایی تایبه‌تیان بۆ هاوڵاتیان دەر‌كردووه كه دیارترینیان كردنه‌وه‌ی ماركێت و نانه‌واخانه و سه‌موون خانه‌كانن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی هه‌ڵه‌بجه ڕاسپێدران بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێنوماییه‌كان و گرتنه به‌ری ڕێكاری پێویست.
ئه‌كره‌م محمد، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شەكانی قائیمقامیه‌تی هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و ماركێتانه‌ی كه ده‌كرێنه‌وه پێویسته ده‌ستكێش و ده‌مامك به‌كاربهێنن و دەشڵێت به وردیش چاودێری دەکرێن.
هه‌ر به پێی ڕێنوماییه نوێیه‌كان قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ كردن له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌رده‌وام ده‌بێت و سه‌رجه‌م ئه‌و كاره خێرخوازیانه‌ی كه ده‌كرێن ده‌خرێنه ژێر چاودێری یه‌كه كارگێریه‌كانه‌وه و ڕێگه‌پێدانه‌كانیش بۆ ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه به پێی ڕێنوماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم ده‌بێت.
له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردووش‌دا هیچ حاڵه‌تێك له هه‌ڵه‌بجه تومار نه‌كراوه.
زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتی فەرحان هەورامانیدایە: