به‌مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری و وه‌رگرتنی ئه‌زموونی چین له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له شاری سلێمانیدا تیمێكی خۆبه‌خش هه‌ڵده‌ستن به وه‌رگێڕانی كتێبێكی ٧٠ په‌ڕه‌یی له ماوه‌ی ١٠ ڕۆژدا له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن پزیشكانی شاری ووهانه‌وه له چین نووسراوه.
پزیشكانی شاری ووهان له چین له‌ڕێگای نووسینی كتێبێكه‌وه له‌ژێر ناوی ڕێبه‌ری ده‌ستیی ڕێگریكردن و چاره‌سه‌ری كۆڤید-١٩ كه باس له چۆنییه‌تی پشكنین و ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆش و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆش و شوێنی مانه‌وه‌یان و ته‌عقیمكردنی كه‌لوپه‌له‌كان و چه‌ندین بابه‌تی تری گرنگ ده‌كات.
د. توانا عوسمان كه خاوه‌نی بیرۆكه‌ی وه‌رگێڕانه‌كه بووه له ئینگلیزیییهوه بۆ كوردیی،له لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا باسی له‌وه كرد كتێبه‌كه له‌لایه‌ن تیمێكی ٣٣ كه‌سییه‌وه وه‌رگێڕدراوه و چه‌ند پزیشك و كه‌سایه‌تییه‌كی تریش ڕۆڵیان له پێداچوونه‌وه‌یدا هه‌بووه و كۆی پرۆسه‌كه له كه‌متر له ١٠ ڕۆژدا ته‌واو بووه.
ئه‌م كتێبه‌ی كه له‌لایه‌ن دكتۆر تینگبۆ لیانگ، سه‌رۆكی یه‌كه‌م نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به كۆرۆنا له كۆلێژی پزیشكی ژیجیانگ سه‌رنووسه‌ریی كراوه، به‌بۆچوونی به‌یان ته‌ها مه‌جید، وانه‌بێژ له كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی و سه‌رپه‌رشتیاری وه‌رگێڕانه‌كه، زۆر به وردی تیشكخراوهته سه‌ر چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه و تووشبوانی.
هه‌روه‌ها وتیشی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كتێبه‌كه تایبه‌ته به پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی به‌ڵام هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت بیخوێنێته‌وه و سوودی لێببینێت.
هه‌ر له سه‌ره‌تای پڕۆژه‌كه‌وه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئگاداركراونهتهوه و له‌گه‌ڵ چاپكردنی كتێبه‌كه‌دا به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كان كتێبه‌كانیان وه‌رگرتووه و به‌سه‌ر كارمه‌ندانی خۆیاندا دابه‌شیان كردووه به مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا.