بڵاوبوونەوەی ڤایر‌وسی کۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری جیهان کاریگهرییەکی گه‌وره‌ی کردۆتە سه‌ر ئابوری جیهان، جگه له‌و زیانه مه‌زنه‌ی به مروڤایەتی ده‌گه‌ینت. وڵاتانی جیهان هاوکاتی هه‌وڵەکانیان بۆ هێنانە ئارای هەماهەنگی لە نێوانیاندا، شه‌ڕێکی ئابوریش ده‌که‌ن.
له‌م سەروەختە سه‌خته‌ی که جیهان و مرۆڤ پێیدا تێپەڕ دەبن، شاره‌زایانی ئابوری و سیاسه‌تی نێو نەتەوەیی باس له سیسته‌مێکی تری جیهانی ده‌که‌ن و بە سیسته‌می دوای قوناغی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناودێری دەکەن.
ئایا په‌یوه‌ندیه نێونەتەوەییەکان لە دوای قۆناغی ڤایرۆسی کۆرۆنا چۆن دەبن؟
ئایا بازاری ئازاد که سیسته‌می ئێستای ئابوری جیهانه، وه‌کو خۆی ده‌مێنێتەوە؟
چه‌ند ده‌رفه‌تی په‌یڕەوکردنی ستراتیژ و ئامانجەکانی سوشیال دیموکرات له جیهاندا هه‌یه؟
خالید فەتاح، لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لە بەرنامەی تیرێژ، ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسی تریش لەگەڵ بەهرۆز جەعفەر، میوانی بەرنامەکەیدا باس دەکات.
بەهرۆز سەرۆکی پەیمانگەی میدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی.
وەڵامی هەموو پرسیارەکانیش لە دەقی بەرنامەی ئەم هەفتەیەی "تیرێژ"دایە: