له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئامێری پشكنینی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا دانرا و له‌یه‌كه‌م تاقی كردنه‌وه‌ی ئامێره‌كه‌شدا 5کەس له هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی له یه‌ك كاتدا پشكنینیان بۆ كراوە و ئەنجامەکانیش هاوشێوە بوون.
به بڕی 200 ملیۆن دینار و له‌سه‌ر بودجه‌ی باری نائاسایی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و هاوكاری كردنی پارێزگاری سلێمانی و چه‌ند سه‌رمایه‌دارێك ئامێری (ڕیاڵ پیسی ئاڕ)له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دانرا.
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی دا ڕایگه‌یاند هیواده‌خوازین هیچ هاوڵاتییه‌ك پێویستی به ئامێره‌كه نه‌بێت و سوپاسی پارێزگاری سلێمانیشی كرد كه هاوكاریان بووە.
دکتۆر پێشڕه‌و محمد، یه‌كێك له پزیشكەکانی شاره‌زای ئامێره‌كه‌یە، دەڵێت ئامێره‌كه جگه له پشكنینه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پشكنینی دی ئین ئه‌ی و چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه‌ی پێ ده‌كرێت.
به پێی ئاماره‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه، له كۆی 20 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌نها 12 كه‌سیان له قاوشه‌كاندا ماونه‌ته‌وه و ئه‌وانیش بەپێی یەکەم پشکنینی بۆیان کراوە، ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه ، بەڵامدوو پشكنینی تریان بۆ دەکرێت و‌ئەگه‌ر پشكنینه‌كانیان نێگه‌تیڤ بوون ئه‌وا هیچ توشبوویه‌ك له نه‌خۆشخانه‌نامێنێته‌وه
زانیاری زیاتر له ڕاپورته‌كه‌دایه: