گومانی تێدا نییە کە کارەساتەکان گۆڕانکاری لەگەڵدا دێنن و لە هەموو روویەکەوە کاریگەریان دەبێت لەسەر ژیانی مرۆڤەکان و لە دەرئەنجام مرۆڤەکانیش دەبێت بە خۆیاندا بچنەوە بۆ باشترکردن و بەرێوەبردنی ژیانی خۆیان، کۆمەڵگاکانیان، وڵات و جیهان.
ئاخۆ پاش پەتای ڤایرۆسی کورونا چ جورە کاریگەریەکی دەبێت لەسەر
کورد و سوسیال میدیا یان تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
کەلتور لە نێوان ژیان و ژینگە دا
ئازادی و ئازادی رادەربڕین
کەلتور و گەشت
مرۆڤایەتی لە نێوان بەرداشی سیستەمی سەرمایەداری و بیری کۆمەنستیدا
ئاین و پەیوەندیەکانی کۆمەڵایەتی .
حەمید بەدرخان لێپرسراوی ئەکادیمیای بەدرخان بۆ توێژینەوەی رۆژنامەوانی و کەلتوری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت “بەداخەوە هەموو ئەو نەتەوانەی لە ٢٠ ساڵی دووایی کە تێکەڵ بە ژیانێکی نوێ بوون ، تێکەڵ بە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بوون، کەم تا زۆر سوودیان هەبوە بۆ پێداویستیەکانی ژیانی رۆژانە، بەداخەوە سوسیال میدیا لە نیۆ کوردا من پێیم وایە هیچ کەمتر نییە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەبەر ئەوەی بە راستی کورد زۆر بە هەڵە سۆسیال میدیای بە کار هێناوە لە بەرامبەر ئەوەی کە نەیتوانیوە وەکو پێویست ئەو شتانەی دەخوازێ بیگەینی ، بۆیە نەیتوانیوە لە رێگاێ سوشیال میدیا رای گشتی درووست بکات
کاک حەمید هەر وەها دەڵێت “ دیارە لە نێوان کەلتور و ژیان و ژینگە پەیوەندیەکی روحی هەیە لە بەرامبەر هەموو ئەو شتانەی کالەیەکی راستەوخۆیان هەیە، من ئەوەندەی خوێندوومەتەوە و بە دووادا چوونم کردبی لە ماوەی فەرەتر لە سێ مانگ، نزیکەی ٥٠ میلیار لیتر بەنزین لە ئۆتۆمۆبیل، فرۆکە و لە شتی دیکە کە خەرج دەکرا پێشتر، ئەو ماوەیە خەرج نەکراوە، تۆ تەماشاکە لە سێ مانگدا ئەو هەموو ژەهرە کە دەئەخرا نیۆ ژینگە ، نیۆ سروشت دەبێ چی بی، بۆیە پەیوەندیەکی نا توند و تۆڵ هەیە لە نێوان سروشت و ژینگە و مرۆڤ، بۆیە ئێستا هەموو بندارێک،هەموو دەوار نشینێک، هەموو بنارێک، هەموو شوێنێک هەست بە پاکبوونەوەیەک دەکات
کاک حەمید دەشڵێت “ دیارە ئازادی و ئازادی بیرورا دەربڕین لە شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکە دەگۆڕێت، هەرچەند ئازادی سنووری نییە، بەداخەوە لە سەردمی پێش کۆرۆنا دەیان رۆژنامەنووس لە هەرێمی کوردستان تیرۆر کراوە، لە دووای کۆرۆنا دیسان رۆژنامەنووسان دەگێرێ ، بە تاێبەت هێمند مامەند کە نزیکە ٢٠ – ١٥ رۆژ زیاترە لە گونجی زینداندا ماوەتەوە بە داخەوە ئێمە پێمان وابوو کۆرۆنا دارێ دەدا بە رۆحی دیکتاتۆر و ئەوانەی خەڵک و هاووڵاتی خۆێ وەکو کاڵایەک تەماشا دەکا، ئێمە پێمان وابوو بە خۆێدا دەچێتەوە و تەماشا دەکات کە ئەوە ئینسانە و وەکو ئینسان سەودای لەگەڵ دەکات.
کاک حەمید هەر وەها دەڵێت “ سیستمی سەرمایەداری نەیتوانی مرۆڤ رزگار بکات، بۆیە چین یەکێک لەو وڵاتانەدایە کە هاریکاری فەرەتر لە ٥٠ وڵاتی کردووە، بینیمان لە سەردەمی ئەو پەتایە ماڵی خودا دەرگای داخست رووێشت، ڤاتیکان کابرا کەس نەیزانی لە کوێە، لە قودس هەر وەها و هەر وەها لە شوێنەکانی تر، کە واتە نزاکردن و پارانەوە لە بەرامبەر ئەوەی کە پێشووتر بە فریاد رەسیان دەزانی ، نە فریاد رەس و نە هیچ شتێک بوو ، بۆیە بە راستی مرۆڤ بە خوێدا بچێتەوە..