سه‌رجه‌م توشبووانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له پارێزگایی هه‌ڵه‌بجه باش بوونه‌وه و نێردراونەتەوە بۆ ماڵه‌وه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ش ماسكێكی گه‌وره‌یان به بینای به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌وه هه‌ڵواسی وه‌ك هێما و نیشانه‌یه‌ك بۆ به‌رده‌وام بوون له خۆپارێزی.
دکتۆر ئازاد مسته‌فا به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند؛ سه‌رجه‌م توشبوه‌كان چاك بوونه‌وه و سوپاسی پزیشك و تیمه ته‌ندروستیه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌شی كرد.
لای خۆشیه‌وه نوخشه ناسیح قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند پرۆسه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كۆرۆنا كۆتایی پێ نه‌هاتووه و جارێكی دیكه چوونه‌ته‌وه قوناغی خۆپارێزی و پێویسته هاوڵاتیان به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر خۆ پارێزی.
به پێی ئاماره‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه 22 هاوڵاتی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كه سه‌رجه‌میان ئه‌ندامانی دوو خانه‌واده بوون و لە ئێستادا هەر هەموویان ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانی خۆیان ، ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ش دووپاتیان كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن له گرتنه به‌ری ڕێكاره ته‌ندروستیه‌كان.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپورته‌كه‌دایه: