Accessibility links

داوا دەکرێت مه‌رزه‌کانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بكرێنه‌وه


شۆفێر و بازرگانانی مه‌رزه‌كانی پشته‌ و شۆشمێ‌ له‌ سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ناڕه‌زایی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر نه‌كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كان دەردەبڕن.

شوفێر و بازرگانەکان له‌ به‌رده‌م دیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ناڕەزایی خۆیان دەردەبڕن و ڕایانگه‌یاند زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌، به‌رێوبه‌ری ژووری بازرگانی و پیشه‌ سازی هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێت تا ڕێكاره‌ ته‌ندروستیه‌كان نه‌گرنه‌ به‌ر مه‌رزه‌كان ناكرێنه‌وه.‌

بێستون عه‌لی، نوێنه‌ری بازرگان و شۆفێره‌كان له‌ به‌رده‌م دیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و له‌ لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن دەڵێت، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڵێنی داوه‌ ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ مه‌رزی پشته‌ بكه‌نه‌وه.‌

ده‌نگی ئه‌مریكا بۆ به‌دواداچوونی زیاتر سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كان كه‌ بازرگانییان له‌ نێوان ئێران و هەرێمی كوردستانی عێراقدا تێدا ده‌كرێت، په‌یوه‌ندی كرد به‌ پێشه‌وا جاف، به‌ڕێوبه‌ری ژووری بازرگانی پیشه‌ سازی هه‌ڵه‌بجه‌وە و به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند، ده‌بێت هه‌موو جوڵه‌ بازرگانیه‌كان به‌ جۆریك بن کە خزمه‌ت به‌ ته‌ندروستی خه‌ڵك بكات و له‌ هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه‌یان.

له‌ سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ دوو مه‌رزی فەرمی هه‌ن كه‌ مه‌رزه‌كانی پشته‌ و شۆشمێن. لەم دوو مەرزەدا ڕۆژانه‌ جموجۆڵی بازرگانی سنوردایان تێدا ئه‌نجام ده‌درێن.

له‌گه‌ڵ بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ردوو مه‌رزه‌كه‌ داخران و تا ئێستاش نه‌كراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا به‌ڕێوبه‌ری گشتی گومرگی هه‌رێم به‌ نوسراوی ژمارە 33 ی تایبه‌ت داوای كردنه‌وه‌ی مه‌رزی شۆشمێ‌- ته‌وێڵه‌یان كردووه‌ ،ده‌نگی ئه‌مریكا زانیوویه‌تی ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ ژووری ئوپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ دوایین بڕیار له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌دات.

زانیاری زیاتر له‌ دەقی ڕاپۆرته‌كه‌دایه:‌

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:21 0:00

XS
SM
MD
LG