ڕۆژنامە و ڕاگەیاندن دامەزراوە گرنگەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی سیاسین کە دەتوانن ڕۆڵێکی گرنگیان هەبێت لە دروستکردنی ژێرخانێک بۆ گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان.
هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە کە ئازادی ڕاگەیاندن دەبێتە یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی گەشەپێدانی سیاسی و کۆمەڵایەتی.
کاریگەریی میدیا و ڕۆژنامەکان لە سەر خەڵک دەتوانێت بە چی شێوەیەک بێت؟
ئایا میدیا و ڕۆژنامەکان کاریگەریان هەیە لە دروستبوونی ڕای گشتیدا؟
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە و هەندێ پرسی دیکە سەبارەت بەکاریگەرییەکانی میدیا و ڕاگەیاندن لە سەر کۆمەڵگەی مەدەنی و هەروەها گرنگی ئازادی ڕاگەیاندن بەفراو نووری لەگەڵ دکتور هێرش ڕەسوڵ، مامۆستای زانکۆی بەشی ڕاگەیاندن و خاوەن دەیان کتێب لەم بوارەدا وتووێژی کردوە.