Accessibility links

خۆر لە ئەستێرە هاوشێوەکان کەمتر چالاکە و زاناکان بەهەواڵێکی خۆش تێی دەڕوانن


واشنتن (ڕۆیتەرز) – پێدەچێت خۆر بەراورد بە ئەستێرە هاوشێوەکانی لەڕوی پڕشنگدانەوە کەمتر چالاک بێت، ئەوەی پەڵەکانی خۆر و دەرکەوتەی‌دیکە دروستیدەکات، زاناکان دەڵێن لەوانەیە بۆ ئێمە ئەمە خراپیی نەبێت.

توێژەرەوان ڕۆژی 5شەممەی ڕابردوو ووتیان 369 ئەستێرەی هاوشێوەی خۆر لەپلەی گەرما و قەوارە و خولانەوەی زەویدا بەلانی کەمەوە 5 کەڕەت لەپرشنگیاندا بەراورد بۆخۆر گۆڕانکاریان بەسەردا هاتوە، خۆر نزیکەی2/1-24 ڕۆژی دەوێت یەک کەڕەت بەدوری هێلی خۆیدا بەسوریتەوە.

فەلەکناس تەیمور ڕاینۆڵد لە پەیمانگای ماکس بلانک بۆ توێژینەوەی سیستەمی خۆر لە ئەلمانیا، نوسەری سەرەکی توێژینەوەکەی لە گۆڤاری زانستیی (ساینس)دا بڵاوکراوتەوە دەڵێت "ئەم جیاوازیە بەهۆی پەڵە تاریکەکانەوەیە لەسەر ئەستێرەکە و لەناوەوە و دەرەوە دەسوڕێنەوە. پێوانەی ڕاستەوخۆی چالاکی خۆر بریتیە لەژمارەی پەڵەکانی خۆر لەسەر ڕوەکەی.

خۆر ، لەبنەمادا تۆپێکی گەرمی گازی هایدرۆجین و هیلێۆمە - ئەستێرەیەکە قەبارەی مامناوەندە، بەر لە 4.5 ملیار ساڵ دروست بوە، ئەمە مامناوەندی تەمەنیەتی. تیرەکەی نزیکەی 1.4 ملێۆن کیلۆمەترە، پلەی گەرمای ڕوەکەی نزیکەی 5500 سەدیە.

بڕوایەک هەیە پلەی گەرما و کاتی خولانەوەی، پێکهاتەی سەرەکی داینامۆی ناو ئەستێرەیە، ئەمەش هێڵی مەگناتیکی بەرهەم دێنێت، لەکۆتایی‌دا ژمارە و قەبارەی پەڵەکان دەبێتە هۆی گۆڕانکاری پرشنگی. راینۆڵد ووتی "دۆزینەوەی ئەو جۆرە ئەستێرانە بە هاوشێوەی پێوانەی خۆری زەوەی بەڵام 5 ئەوەندە پرشنگدارتر جێگای سەرسوورمان بوو".

لەوانەیە چالاکیی مەگناتیکی بەرز پەیوەندیدار بە پەڵەکانی خۆر ببێتە هۆی پرشنگداری خۆر و پرژبوونەوەی گڕەکان لەسەر خۆر، ئەگەریش هەیە دەرکەوتە ئیلکتۆمەگناتیکەکانی دیکە کاریگەری لەسەر زەوی هەبێت، بۆ نموونە پەککەوتنی سەتەلایتەکان و پەیوەندی و مەترسی لەسەر ئاسمانگەڕان.

لەوانەیە پرشنگدانەوەی خۆر بەڕێکی هەواڵێک بێت دڵ خۆشکات، لەوانەشە تیشکی چالاکتری خۆر کاریگەری لەسەر زەوەی هەبوبێت، ڕاینۆڵد دەڵێت "ئەستێرەی "زۆر چالاک" بێگومان دۆخی ژیان لەسەر هەسارەکە دەگۆڕێت، بۆیە ژیانکردن لەگەڵ خۆرێکدا چالاکی کەمتر بێت بژاردەیەکی خراپ نیە".

توێژەرەوان دەڵێن بەراوردی ئاماری ئەستێرە هاوشێوەکانیان کردوە، لەکۆکراوەی مێژوی چالاکی خۆر، ئەو ئامارانە بۆ نزیکەی 400 ساڵ چاودێری چالاکی خۆر و پەڵەکانیەتی، هەروەها نزیکەی 9 هەزار ساڵ لەئامار لەسەر بنەمای کۆڕانکاریە کیمیاویەکان لەئەڵقەکانی درەخت و نموونەکانی قوڵایی بەستەڵەکەکانی لەئاکامی چالاکی خۆر دروست بوون. ئامارەکان ئاماژە دەدەن بەوەی بەراورد بەئێستا خۆر پێشتر چالاکتر نەبوە.

ڕاینۆلد دەڵێت "ئامارەکان دەرناخات خۆر لە قۆناغی ئارامییدا نەبێت و لەوانەیە لەداهاتوودا گۆڕانکاری بەسەردا بێت".

کۆمپانیای ڕۆژ ڕەزامەندی ئەمریکا وەردەگرێت بۆ تاقیکەرندەوەی دژەکانی لەش بۆ کۆڤید-19

(ڕۆیتەرز) – کۆمپانیای دەرمانی ڕۆژی سویسرا ڕایگەیاند، ڕەزامەندی بەپەلەی بەڕێوەبەرایەتی دەرمان و خۆراکی ئەمریکای وەرگرتوە لەسەر تاقیکردنەوەی دژەکانی لەش بۆ دەستنیشانکردنی (ئایا ئەو کەسە پێشتر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە یان نا؟).

تۆماس شنیگەر سەرۆکی بەشی زانستی دەستنیشانکردن لە کۆمپانیای ڕۆژ ئاشکرای کرد، ئامانجی کۆمپانیاکە بەرزکردنەوەی بەرهەمی تاقیکردنەوەکانە بە 2 ئەوەندە لە 50 ملێۆنەوە لە مانگێکدا بۆ زیاتر لە 100 ملێۆن تا کۆتایی ساڵ.

حکومەتەکان و کۆمپانیاکان و تەنانەت کەسانیش هەوڵی تاقیکردنەوەی خوێن دەدەن بۆ زانینی (ئەگەر کەسێک پێشتر تووش بووبێت) و جەستەیان بەرگریی دروست کردبێت، هەروەها بۆ دانانی ستراتیژیەتی یارمەتیدان بەکۆتایی‌هێنان بەقەدەغەکردنی هاتووچۆ.

کۆمپانیای ڕۆژ ووتی تاقیکردنەوەکە بە وەرگرتنی نموونەی خوێنە ڕاستەوخۆ لەدەمارەوە، بەمەش وردتر و دروستر دەبێت لەوەرگرتنی دڵۆپە خوێن لەپەنجەوە بەتێهەڵچەقانی دەرزی.

ڕۆژ نرخی تاقیکردنەوەکەی دەستنیشان‌نەکردوە بەڵام ووتی لەهەموو جیهاند یەکسان دەبێت.

تەندروستی جیهانی: دەبێت وڵاتان قەدەغەکردنی هاتووچۆی گشتی بەقۆناغ کەمکەنەوە

جنێف / لەندەن (ڕۆیتەرز) – ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO ووتی دەبێت وڵاتانی جیهان قەدەغەکردنی هاتووچۆی گشتی سەپێندراو دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەقۆناغ کەم بکرێتەوە و "چاودێریی" ڤایرۆسەکە بکرێت و ئامادەیی هەبێت بۆ دانانەوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ ئەگەر ژمارەی تووشبوەکان سەرلەنوێ بەرزبویەوە.

مایک رایان گەورە شارەزای دۆخە نائاسایەکان لەڕێخراوەکە ووتی"دەبێت پاراستنی کەسەکانی زیاتر ئەگەری تووشبونیان هەیە دابین بکرێت، لە دامەزراوەکاندا وەک خەڵوەتگەی پیران و زیندانەکان و ناوەندەکانی حەوانەوەی کۆچبەران".

سەرباری ئەمەش ووتی "تەنانەت ئەگەر ڤایرۆسەکەش کۆنترۆڵ بکرێت، دەبێت کۆمەڵگاکان لە ڕێوشوێنەکانی دورکەوتنەوە لەیەکتری بەردەوامبن و ڕێنمایە تەندروستیەکان جێبەجێبکەن و کەسانی گوومانی توشبوونیان لەسەرە پشکنینیان بۆ بکرێت".

ڕێکخراوەکە دانی بەوەدا ناوە لەبەردەم حکومەتەکان گرفت هەیە بۆ هێشتنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ " بە هۆکاری کۆمەڵایەتی و دەرونی و ئابوری".

لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایان ووتی " ئێمە بەهیواین بگەینە دۆخێک ڤایرۆسەکە لەژێر کۆنترۆڵدا بێت، لەگەڵ ڕێوشوێنی ئەهوەنتر، بەڵام لەهەمانکاتدا بەئومێدین خۆمان لەهەندێک دۆخ لادەین، وەک ئەگەری کەمکردنەوەی ڕێوشوێنە تووندەکان ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی زۆری تووشبوەکان و سەرلەنوێ بەناچاری دەستبکەینەوە بە قەدەغەکردنی هاتووچۆ".

ڕایان ڕوونیشیکردوە، لەگەڵ ئەوەی هەندێک وڵات ڕێوشوێنە تووندەکانی کەمکردوەتەوە، بەڵام نیگەرانی لەبڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە لەناوچەی وەک هایتی و سۆمال و یەمەن هەیە. ئاماژەشیدا کە سودان، باشوری سودان، سوریا، ئەفغانستان سیرلێۆن، کۆماری ئەفریکای ناوەڕاست و کانۆ لە باکوری نەیجیریا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسکەی تێکەوتوە.

بەڕێوبەرەی گشتیی ڕێکخراوەکە تێدروس ئەدهانۆم بەتووندی پشتیونایی هەنگاوەکانی خۆی و ڕێکخراوەکەی کرد کە لە"کاتی خۆیدا" باری نائاسایی جیهانیی ڕاگەیاندوە لەکۆتایی مانگی 1دا.

لەمبارەیەوە ووتی "ڕاگەیاندن لە 30ی مانگی 1دا کاتێکی باشی بۆ وڵاتانی جیهان دابین کرد هەنگاوبنین". ئاماژەی بەوەشدا کە تەنها 82 حەڵەتی تووشبوون لەدەرەوەی چین هەبووە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:55 0:00


XS
SM
MD
LG