Accessibility links

هێمن سەیدی : تا ئەو بارودۆخەی ئێستا هەبێت داعشیش دەبێت


Hemn Seyedi
Hemn Seyedi

رێکخراوەی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی جار هەیە بەو شێوە پەرە دەستێنی کە سەر زەمینێکی بەرفراوان لە دوو وڵاتدا داگیر بکات، بەڵام ئێستاکە والێهاتووە وەکو ماسی لێرە سەر دەکاتە ژێر ئاو و لەولا سەر دەکات.

ئاخۆ داێنەمۆی پوتانسیەل یان توانایی داڕشتنی پلانی ئەو رێکخراوە بۆ بە زیندوو مانەوە لە کوێەوە هەڵقوڵاوە؟

دەوڵەتی ئیسلامی کە ئەو هەموو تواناییەی هەبوو و شکەستی هێنا بەڵام بۆ ئەمەریکا و هاووپەیمانانی بن بڕیان نەکرد؟

دەوڵەتی ئیسلامی سەرچاوەکانی لە کوێەوە دابین دەکات؟

ئاخۆ هیچ لایەنێک چ لە چوارچێوەی وڵاتانی ناوچەکەدا وە یاخود لەسەر ئاستێکی نیۆنەتەوەییدا لە مانەوەی دەوڵەتی ئیسلامی هیچ سوودێک دەبینن

هێمن سەیدی لێکۆڵەر و چاودێری کارو باری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەو کاتەی داعش لەوپەڕی دەسەڵاتدا بوو و بەشێکی بەرفراوانی خاکی عێراق و سوریای بە دەستەوە بوو، تەنها لەو ناوچانەی کە سوننەی لێ دەژیان توانیبووی کە هێزی خۆێ پەرەی پێی بدات، ئێستا لە سوریا ئەو شوێنانەی لێ داگیر کراوەتەوە، تازە هیوایەکی نییە بتوانێ بە دەستەوەی بێنی، بەڵام لە عێراق بە پێچەوانەی سوریا ئەو ناوچانای رزگار کراوون بۆ وێنە لە ئوستانی ئەنبار، ئوستانی نەینەوا بە تاێبەت شارێکی گەورەی وەکو موسل، نە هیچ خزمەتگوزاری تێدا کراوە، نە وێرانیەکانی سەردەمی داعش ئاوەدان بوەتەوە وە نە ئەو کەشە ئاسایشیە ناخۆشیەی سەردەمێک هەبوو گۆڕانی بەسەردا هاتووە، بۆیە داعش توانی لەو ناوچە سوننیانەی عێراق دیسان ئەندام گیری بکات وە شیانی هەیە مەترسی گەورە بۆ عێراق درووست بکات

کاک هێمن هەر وەها دەڵێت " داعش ئێستاکە لە سیستمێکی چریکی – میلیشیای کەڵک وەردەگرێ، بەڵام چوار ساڵ لەمەبەر بۆ خۆێ دەسەڵاتی هەبوو و دەیتوانی شارێکی گەورەی دوو میلیۆنی وەکو موسڵ بەرێوە ببات و بن بڕکردنی داعش کارێکی درێژ خایەنی ئابوری، سیاسی ، بە تاێبەت کولتووری دەوێ "

کاک هێمن دەشڵێت " داعش و لە نمووکانی داعش لە داهاتوودا دیسان دەیانبینیننەوە، دوژمنی یەکەمی داعش دیموکراسی و مافی مرۆڤە وە شیانی هەیە لایەنێک یان لایەنانێک هاریکاریان بکەن، بەڵام ئەو بەستێنە ئابوریە سیاسیە ئاێینیە بوونی هەیە داعش دابمەزرێت وە تا ئەو بارودۆخەی ئێستا هەبێت، داعشیش دەبێت و لەوانەیە لەو ناوەدا هێزێکی ناوخۆیی، هێزێکی هەرێمی یان جیهانی یارمەتیشی بدات "

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:43 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG