سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کورۆنا کاری کردە سەرهەموو لایەنەکانی ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤ وەک باری ئابوری، پەیوەندی کۆمەڵایەتی، خوێندن و لەسەرووی هەمووشیانەوە باری تەندروستی. واتا کارێکی وای کرد کە مرۆڤی ناچارکرد شێوەی ژیانی خۆی بگۆرێت.
بێگومان ئەم ڤایرۆسە کاریگەرییەکی زۆریشی کردۆتەو سەر خوێندن کە بووە مایەی ئەوەی خوێندنگاکان بە فەرمانی بەرپرسانی حکومی وشارەزایانی تەندروستی بۆ پاراستنی تەندروستی خوێندکاران دابخرێن. لەئێستاشدا لەزۆر شوێنی جیهاندا بە تێڕوانینی کاربەدەستان بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کورۆنا کەمێک هێوربۆتەوە.
کۆڤید 19 تا چەند کاری کردۆتە سەر باری خوێندن بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان؟ سوودی بەکارهێنانی هێڵی ئەلکترۆنی (Online)لە ماڵەوە بۆ خوێنکاران چییە؟ ئەم پرسیارانە وزۆری دیکەش لە وتووێژێکدا حەیدەر کەریم لەگەڵ محمد مام ڕەش لە زانکۆی پزیشکی هەولێر تاوتۆی دەکات.