Accessibility links

جەمال حەوێز : پێویستە خەڵکی پێکهاتەکان ببنە نوێنەری ڕاستەقینە نەک ئەوانەی بە دەنگی زێرەڤانی و حزب دەبنە ئەندامی پەرلەما ن


دوای بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران هەروادێ و نیگەرانیەكان زیاتر دەبن.

بڕیار وایە 6 فراکسیۆنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق ن لە ناو باڵەخانەی پەرلەمان كۆببنەوە بۆ بڕیاردان لەسەر بەشداربوون لە دانیشتنەكانی پەرلەمان یاخود بەردەوامبوون لە بایكۆت و هەڵویست وەرگرتن.

جەمال حەوێز، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لە وتووێژێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریكا دەڵێت فراكسیۆنی ئەرمەنی لە ژێر فشار گەڕاندیانەوە بەڵام ئێستا شەش فراكسیۆن ماونەتەوە كە خاوەنی 54 كورسین لە پەرلەمان.

جەمال حەوێز، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی هەرێم
جەمال حەوێز، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی هەرێم

بەڕێز حەوێز دەڵێت پارێزبەندی هەڵگرتن لەسەر پەرلەمانتار تەنیا ئەوكاتە دەبێت كە تاوانێكی كردبێت بەڵام بۆ ئەوەی كە بڵێیت جەنابی سەرۆكی حكومەت كۆمپانیا یان بانكی هەیە خۆ ئەوە تاوان نییە.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەوان لەوە نیگەرانن لە كوردستان دوو حزب فەرمانڕەوایەتی هەموو كوردستان دەكەن و بزووتنەوەی گۆڕانیشیان لەگەڵدایە و دەشڵێت "پێكهاتەكان دیارە ڕۆژی پێنجشەممە دەركەوت یەكلابوونەوە كە بێلایەنی خۆیان لەدەستدا و بەلای پارتی دیموكراتی كوردستاندا شكاندیانەوە، كێشەكان لە كوردستان كەم نین بێ مووچەیی هەیە خەڵك برسیە و هیلاكە و حكومەتێكی نوێ خەریكە لە بەغدا پێكدەهێنرێت مادەی 140 جێبەجێنەكراوە و كێشەیان لەگەڵ حكومەتی ناوەندیش هەیە و هەروەها وڵاتانی دەوروبەریش تەداخولی كوردستان دەكەن."

سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكێتی پێی وایە ڕاستە ئەوان لە ناو پەرلەمان 21 كورسییان هەیە بەڵام حوكمڕانی نیوەی هەموو كوردستان دەكەن ئەوە حاڵەتێك هاتەپێش جەماوەری كوردستان 40% دەنگیان داو هاتنە سەر سندوقەكان 60% خەڵكی كوردستان ناڕازیە لەو پرۆسەیەی كە ئێستا هەیە و ئەو پەرلەمانەی كە ئێستا دەگوزەرێ و كار دەكات دەنگی هەموو خەڵكی كوردستان نیە، دەشڵێت " لەوە نیگەرانن ئەگەر پارتی دەیەوێت ڕووبەڕووی قەیرانەكان ببینەوە دەبێت تەوافقی سیاسی لەناو نەبەن كە هەڵگرتنی پارێزبەندیە لەسەر پەرلەمانتار."

بەڕێز حەوێز دەڵێت، هەر تەنها مەبەستیان سۆران عومەر نەبووە، بەڵکو مەبەستیان لەسەر هەموو پەرلەمانتارەكانە ئەگەر ئێستا پەناپارێزی لەسەر سۆران عومەر هەڵگیرا بەزۆرینە، سبەی لەسەر خۆی و كەسێكی تریش هەڵدەگیرێت، وە دەشڵێت "نوێنەری ئەرمەنەكان زۆر بەتوندی هاتە سەرخەت و گووتیئەوانە نە نوێنەری ئەرمەن و كلدو ئاشورن و نەتوركمانەكانیش نوێنەری هەموو توركمانەكانن ئەوانە خەڵكی حزبین، دەبێت پێداچوونەوەیەك بە كۆتاكان بكرێت دەبێت نوێنەرانی ڕاستەقینەی ئەو نەتەوانە بن نەوەكو بە دەنگی زێرەڤانی و حیزب ببنە پەرلەمانتار."

بە پێی چاودێرانی سیاسی، لەئەگەری درێژەپێدانی ئەو كێشە و ناكۆكیە سیاسیانەی نێوان لایەنە سیاسیەكان لە هەرێمی كوردستاندا خەڵكەكەیتووشی كۆمەڵێك قەیرانی تر دەكاتەوە، خەڵكی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ لە ماڵەكانیان مانەوە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێستادا دوای كردنەوەی بازاڕ و گەرانەوەی هاوڵاتیان بۆسەر كارەكانیان چاوەڕێی ئەوە لە پەرلەمان دەكەن و داواكارن كار لەسەر خستنەڕووی كۆمەڵێك پڕۆژەی گرنگ و دەركردنی یاسای نوێ بكات كە پەیوەستن بە باشتركردنی ژیان و گوزەرانی خەڵكی هەرێمی كوردستان.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:06 0:00



XS
SM
MD
LG