Accessibility links

گەردوونناسانی ئەوروپا نزیکترین خاڵی ڕەش لەزەویەوە دەستنیشان دەکەن


تیمی زاناکانی گەردونناسیی ئەوروپا خاڵێکی ڕەشیان دۆزیوەتەوە هەزار ساڵی تیشەک لەزەویەوە دوورە و تائێستا نزیکترینە لەسیستەمی خۆری زەویەوە.

پەپێی بەرپرسانی توێژینەوەکەی لەگۆڤاری زانستی گەردون و فیزیای شاهانەدا بڵاوکراوەتەوە، ئەو خاڵەڕەشە ئەوەندە نزیکە دەتوانرێت بەچاو ببینرێت کە 2 ئەستێرە لەژێر کاریگەری ئەودان.

زاناکانی گەردون لە بنکەی چاودێریی باشوری ئەوروپا ESO و پەیمانگای‌دیکەی، بەڵگە لەسەر ئەو تەنە نەبینراوە کۆدەکەنەوە, لەڕێگای چاودێریکردنی ئەو 2 ئەستێرەیەی لەژێر کاریگەری ئەودان بەبەکارهێنانی تلسکۆبێک درێژەیەکی 2.2 مەترە لە سێلا لە وڵاتی چیلی. هەروەها توانیانە دڵنیابن تەنێێکی گەورە 4 بۆ 5 ئەوەندەی قەبارەی خۆری کۆمەڵەی خۆرە بۆ ناو ئەو ئەستێرەیە ڕادەکێشێت و دەبێت ئەوە خاڵی‌ڕەش بێت ئەوەندە بەهێزە.

دەشڵێن دۆزینەوەی خاڵی‌ڕەشی ئەوەندە نزیک لەوانەیە تەنها وەک سەری چیایەکی لەدەریادا بێت و لەسەر ئاوەوە دیارە، لەوانەشە خاڵی‌ڕەشی هاوشێوە زیاتر لەداهاتوودا بدۆزرێتەوە.

بەرپرسانی توێژینەوەکە دەڵێن "ئەمە گرنگیی خۆی هەیە" لەڕێگایەوە دەتوان زۆر زانیاری لەسەر پەرەسەندنی ئەو ئەستێرە بێهاوتایانە بەدەستبێنن، کە ژیانی بە زیاتر لە 8 ئەوەندەی قەبارەی خۆر دەستپێدەکات و بە تەقینەوەیەکی گەورە کۆتایی دێت و دوای خۆی خاڵێکی ڕەش جێدێڵێت .

ناسا لەبنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی توێژینەوە لەسەر مایکرۆبی تایبەتی ئاسمان گەڕان دەکات

بەمەبەستی توێژینەوە لەبنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی نموونەی میکرۆبی سەر لەشی ئاسمان گەڕان وەردەگیرێت، بەوهیوایەی بگەنە تێگەیشتنێک لەسەر چۆنێتی خۆپاراستن لەڕوی تەندروستیەوە و هەەروها تەندروستی مڕۆڤایەتی لەسەر ڕووی زەوەی.

"بەدواداچونی مایکرۆب" زنجیرەیەک لە تاقیکردنەوەیە، ئەندامانی بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی نموونەی مایکرۆب لە سەر پێستی ئەندامان و لەسەر رووبەری ناو بنکەکەی لێی دەژین وەردەگرن و توێژینەوەی لەسەر دەکەن. تاقیکردنەوەکان دەردەخات ئەو گیانلەبەرە وردانە تاڕادەیەکی زۆر هاوشێوی ئەوانەن لەسەر پێستی ئاسمانگەڕان دەژین، دەتوانێت زاناکان ئاگەدارکاتەوە چەند جیاوازی هەیە کاتێک ئەندامێکی نوێ دەگاتە بنکەکە یاخود بەجێیدێڵێت، ئەمە تەنها بە تەماشاکردنی میکرۆبەکانی لەدوای خۆیان جێیان هێشتوە.

دەرئەنجامەکان دەردەخات چۆن چاودێریی مایکرۆبەکان گرنگە بۆ پاراستنی تەندروستیی ئاسمانگەڕان لەبنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی و پرۆژە درێژخایەنەکانی داهاتوی ئاسمان. هەروەها دەتوانن لەسەر ژینگەی داخراو دوور لەزەوی ئاگەدرمانکەن، هاوشێوەی ژینگەی نەخۆشخانەی سەرزەوی.

لەئێستادا تێگەیشتن لە بوونی مایکرۆب و زیندەوەرە مەترسیدارەکان زۆرگرنگن.

کریستاڵ جاینگ زانای زیندەوەر لە تاقیگەی لیڤیرمۆری نیشتمانیی و توێژەرەوەی سەرەکی لەتوێژینەوەی مایکرۆبەدا دەڵێت "تێگەیشتن لەچۆنێتی مامەڵە و ئاوێتەبوونی دەستەی ئاسمانگەڕانی بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی لەسەر میکرۆبەکاندا گرنگە بۆ ڕێگریکردن لەنەخۆشکەوتنی مرۆڤ لەبنکەی ئاسمانیی و لەکاتی گەشتەکاندا بۆ واڵایی، یاخود لەماڵ و لەهۆکارەکانی هاتووچۆ و نەخۆشخانەکاندا لەسەر زەوی.

نەخشەکێشانەوەی نەینەوای کۆن بتەکنەلۆجیای 3دوریی

هونەرمەندەکانی بواری دجتاڵ و پەرەپێدەرانی یاری، لەموسڵ لەعێراق بەردبەردی پێگە دێرینەکانی ئەو شارە دێرینە دروستدەکەنەوە بەڵام لەجیهانی دجتاڵدا.

بەتەماشاکردن لەڕێگەی سکرینی ( ڤی ئاڕ)ی دجتاڵەوە، کەسێک دەتوانێت ماڵ و خانوبەرە دێرینەکانی عێراقی کۆن ببینێت، هەروەها دەتوانرێت بەسەر دەرگای (نێرگاڵ)دا بفڕێت، ئەوەی 2700 ساڵ لەمەوبەر دروستکراوە و هەردوو گا باڵداری پاسەوانی دەرگاکەی ببینێت.

هەمئاهەنگی پرۆژەکە مویەسەر نەسیر ووتی "لەوەتای دەستمان بەدانای تاقیگەی دجتاڵ کردوە، هەوڵدئەدەین سەنگی بخەینە سەر ناوچە دێرینەکانی موسڵ، ئەمە دەرفەتێکە بۆ خەڵکی ئەو ناوچە دێرینانە ببینن کەهێشتا بوونی هەیە، هەروەها ئەو پێگانەی (داعش) بەم دوایانە وێران وکاولی کردکاتێک موسڵیان داگیرکرد.

نەینەوا شارێکی دێرینی سەردەمی ئاشوریی ناوچەی میزۆپۆتامیاو نێوان دووڕوبار بوە لەئێستای باکوری عێراقدا.

پەرەپێدەرانی یاری هەوڵەدەن یاریەکی سەرکێشی دامەزرێنن ئەوانەی یاری پێدەکەن مەتەڵەکان و جێگا دێرینەکانی نەینەوا بدۆزنە. هونەرمەند بەسمە قەیس ووتی "ئەوان بەهیوان تۆرست و گەشتیار ڕاکێشێت بۆ ناوچاکە، لەدوای ململانێکانی ئەم دوایانە بگەڕێتەوە دۆخی ئارامی خۆی".

بۆ بنیاتنانەوەی نموومنەی 3دووریەکانی نەینەوا، تیمی تاقیگەکەی QAF Media Lab ئاماری ئەوپێگانی کۆکردۆتە کە تائێستا ماون. هەروەها کەرەستەی ئەرشیفیان بەکارهێناوە بۆ بنیاتنانەوەی پێگەکانی بەدرێژایی سەدان ساڵی ڕابردوو، یاخود بەدەستی (داعش) زیانی لێکەوتوە .

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و گەشەسەندنی گەڕان لەسەر ئینتەرنێت، بازاڕی یاری دجتاڵ فراوان دەبێت، نەسیر ووتی " کەسانی لەکەرەنتینەدان دەتوانن بچنە جیهانی دجتاڵەوە ، هەروەها خوێندکاران و توێژەرەوانیش دەتوانن ئامارەکان لەڕێگای ئینتەرنێتەوە بەدەست بێنن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:59 0:00
XS
SM
MD
LG