کێشە و ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامن سەرەڕای هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنیان و رێکەوتن لە هەردوولا ئەنجام دراوە بەڵام وەک خۆی جێبەجێ ناکرێت و هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش داوای چارەسەری ڕیشەیی ئەو کێشە وگرفتانەی نێوان هەردوولا دەکەن بەو پێیەی کە چەندین ساڵە بەردەوامیان هەیە و داوای ماف وشایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و حکومەتی بەغداش ڕەخنە و تێبینیەکی زۆری لەسەر مامەڵەی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان لەو ڕووەوە هەیە.
دکتۆر ڤیان سەبری سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "پێویستە حکومەتی ناوەندی شایستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بدات بە فەرمانبەر نەک هەر ئەو فەرمانبەرانەن کە ژمارەکەیان وا حسابکراوە کە شەش سەدو هەشتاو شەش هەزارو بیست و یەک فەرمانبەرن چونکە پێشمەرگە و خێزانی شەهید و زیندانیانی سیاسیش هەن ئەمانە هەمووی حساب نەکراون."
خاتوو سەبری لە میانەی وتووێژەکەی ڕۆژی چوارشەممەی لەگەڵ ئەحمەدزێباری دەنگی ئەمەریکا گوتیشی "هەرێمی کوردستان بایۆمەتری کردووە و چەندین جاریش ژمارەی فەرمانبەرانی ڕادەستی حکومەتی ناوەندیکردووە بەڵام پرسیار لێرەدا ئەوەیە بۆچی ژمارەی فەرمانبەران لە حکومەتی ناوەندی ساڵانە زیاد دەبێت بەڵام بۆچی لە هەرێمی کوردستان هەر هەنها ئەو ژمارەیە واتا شەش سەدو هەشتاو شەش هەزار و بیست و یەک فەرمانبەرن و هیچ کاتێک نەگۆڕاوە هەر وەک بڵێی لە هەرێمی کوردستان ڕێژەکە زیاد نابێت، زۆر بابەت هەن لەناو میزانیە ئەگەر سەیر بکرێت یەکێک لەوانە میزانیەی سیادی، میزانیەی سیادی وا حسابکراوە کە ساڵانە زیاد دەبێت ساڵی دوو هەزارو نۆزدە 45%ی میزانیە بۆ نەفەقاتی سیادی بوونلەوانە چەندی بۆ هەرێمی کوردستان بوو زۆر زۆر کەم، ئەگەر باسی مینحە و قەرز بکەین لەو مینحەو قەرزانەدا کە عێراق وەریگرتوون قازانجەکەی لەسەر هەرێمی کوردستان حساب دەکرد بەڵام ئەو پارەیەی کە بە هەرێمی کوردستان دەدا زۆر زۆر کەم بووە، لە مینحەو قەرزەکاندا تەنها 2.39% یبۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە و ئەو پارەیەش هەر نەگەیشتە هەرێمی کوردستان."
سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەشڵێت "دەستوور باسی یەکسانی و مافی هاووڵاتیبوون دەکات و ئێمەش تاکیدی لەسەر دەکەینەوە بەڵام ئایا بۆچی بێ مەرج مووچەی فەرمانبەرانی بەغدا و ئەنبار و دیوانیە و نەیناوا و بەسڕا و سەماوە ڕادەست دەکرێت بۆچی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوە ماوە بابەتێک درۆست دەبێت یان زۆرجار بابەتی فەرمانبەران حکومەتی ناوەندی بەکاریدەهێنیت وەک بەڵگەنامەیەکی سیاسی و فشار لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە هەڵویستێکی سیاسی هەرێمی کوردستان."
ناوبراو گووتی هیوادارن لە حکومەتی مستەفا کازمی هەروەک ئەو بڕگەیەی کە لە ماددەی هەشتی ناو بەرنامەی حکومیدا هاتووە بۆ زامنکردنی مافە دەستووری و یاساییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێم جێبەجێ بکرێت کە بە تەداخولی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی بووە بڕگەی یەکەم لە بەندی هەشتەم لە پەیرەوی وزاری کە پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانە هەیە دوای هاتنە سەر هێڵی سەرۆک بارزانی زیادکراوە بۆ پاراستنی مافە ڕەوا و دستوورییەکانی هاووڵاتیانی هەرێم و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەپێی دەستوور.