زۆر جار باس لەوە دەکرێ کە لە تریشقەیەکەوە ئاگرێکی گەورە لێ درووست دەبێت، ئێستا کەسانێک باس لە ئەگەری شەری نێوان چین و ئەمەریکا دەکەن. ئایا لەم سەدەیەدا شیانی شەرێک لە ئارادایە؟
ئەمرۆ ئەگەر شیانی شەرێک لە ئارادا بێت، ئایا بە هۆێ ڤاێرۆسی کۆرۆنایە یان لە بناغەدا بازارەکانی ئابوریە؟
ئەمرۆ وەکو باس دەکرێ زۆربەی کومپانیاکانی ئەمەریکا بۆ چین گوازراونەتەوە، ئاخۆ شەرێک دژ بە چین ئەمەریکا زیان بە خۆێ ناگەینی؟
شیانی هەیە ئەمەریکا بە بێ هاووپەیمانیەک لە دژی چین شەرێک بەرپا بکات، ئەو کات لایەنانی ئەم دوو بەرەی شەرە کێ دەبن؟ ئەم شەرە چ کارگەریەکی لەسەر هاووپەیمانانی هەروو لایان دەبێت چ لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، ئەوروپا یان ئاسیای پاسفیک؟
رۆژنامەوان موختار نەقشبەندی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "بەڵی هەموو کاتێک شیانی شەر هەیە، کاتێک وڵاتان ئەم هەموو بودجە سەرفی مەسائلی سەربازی ئەکەن ئەمە نیشان ئەدا هەست بە مەترسی ئەکەن لەم ساختاری جیهانیە کە هەموو شت لە سەر بناغەی بەرژەوەندیە، بۆیە شیانی شەر هەیە وە کاتێک هاووسەنگی هێز لەر نێوان وڵاتاندا ئاڵوگۆری بەسەردا دێت کێشەکان زۆرتر دەبنەوە بۆ ئەوەی دسەڵاتێکی زۆرتر بە دەست بێنن وە هەموو شەرەکان لە دوواێ جەنگی جیهانیەوە تا ئێستا هەر بەو هۆکارانەوە بوە"
کاک موختار هەر وەها دەڵێت " لە راستیدا كێشەی ئەمەریکا و چین و هەموو وڵاتاندا دێتە سەر بەرژەوەندی، جا شتانێک ئەکەنە بەهانە، مەسائیلێکی ئابوری پێش دێنن، ، مەسەلەی کۆرۆنا، مەسەلەی دموکراسی وە کێشەی چین و ئەمەریکا بەرژەوەندیە، چین رۆژ بە رۆژ هەنگاو ئەنێ کە ببێ بە هێزێکی جیهانی وە ئەمەریکاش ترسی داهاتووێ خۆێ هەیە کە چین وردە وردە ئەمەریکا بخاتە پەراوێز "
کاک موختار دەشڵێت" ئەمەریکا هەوڵ ئەدات پێش بەوە بگرێت کە چین دەست بە تەکنەلۆژی پێشکەوتووێ ئەمەریکا پەیدا نەکات وە لەو بروایەدا نییم شەر بکەن بەڵکو دەبێتە شەرێکی لە جیاتی ( شەری پرۆکسی ) لەو شەری جیاتیە، هاووپەیمانانی ئەمەریکا بەرژەوەندی خۆیان لەبەر چاو ئەبێت "