مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتارێکی دەربارەی پلانی حکومەتی هەرێم بۆ رووبەرووبوونەوەی قەیرانی دارایی پێشکەش کرد، باسی لە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە بواری کارگێڕی، دارایی، هەوڵەکانی حکومەت بۆ دابینکردنی مووچە، پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق، پرسی لامەرکەزیەتی کارگێڕی و چەند پرسێکی تریشی کرد.
سەرۆک وەزیری هەرێمی کوردستان لە وتارەکەی ڕۆژی هەینیدا ڕایگەیاند " لە نۆ مانگی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمدا هەشت مانگ مووچە دراوە و تەنیا مووچەی مانگێکدوواکەوتووە" ئەو گوتیشی " نادادپەروەرییەکی زۆر و بێ پلانی هەبووە 80%ی داهاتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەخۆران تەرخانکراوە، مووچەخۆرانیش 20%ی دانیشتووانی هەرێمن."
هەلز بۆتانی ئەندانی پەرلەمانی کوردستان لە فڕاکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ا گووتی"بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان باسی دەسەڵات و کۆرسی نییە کەوا لە دەست کێ یە و چوون حوکمڕانی دەکرێت ئەمانە بۆ خەڵک گرنگ نین، ئێستا داوای سەرەکی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان پێدانی مافەکەیەتیئەگەر مافە سیاسیەکەشی پێ نەدرێت کێشەی نییەمافە سەرەتاییەکەی کە بەو هۆیەوە لەسەر شەقامەکانە مووچەکەیەتی، کاک مەسرور گووتی لە ماوەی حوکمڕانیەکەیدا هەشت مووچەی داوە ئەی ئەو چوار مووچەی تر کە پاشەکەوت کراون کێ هۆکارە، ڕولی پەرلەمانتار زۆر لاوازە ئێستا ئەوان وەکو پەرلەمانتار زیاتر کاری خێرخوازی دەکەن لەبری چاودێری حکومەت."
لە بارەی پەیوەندیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا و پرسی لامەرکەزیەتی ئیداریی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی گووتی" ئامادەیی خۆيان بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان دەردەبڕن بە جۆرێک کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان وەکو قەوارەیەکی فیدراڵی دانپێدانراو لە دەستووری عێراقدا، دابین بکرێت"داوا لە نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات، بەرژەوەندی تەسکی شەخسی و ململانێی حیزبایەتی بەلاوە بنێن و هاوهەڵوێست بن لە داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەم دۆخە سەختە نابێ بکرێتە کەرەستەی ململانێی سیاسی و یەکترشکاندن و پەرتەوازەکردن و دابڕاندنی ناوچەکانی هەرێم لە یەکتر لە ژێر ناوی جۆراوجۆر، هەروەها ئەوان وەکو حکومەتی هەرێم کار دەکەن بۆ چەسپاندنی لامەرکەزیەتی ئیداریی پارێزگاکان، کە گونجاو بێت لە گەل سیستەمی یاسایی و کارگێڕی هەرێمی کوردستان، بەمەرجێک لە چوارچێوەی پاراستنی قەوارەی هەرێمدا بێت.
ئەیهان سەعید ئەندامی ژووری پەیوەندییە سیاسیەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ دەنگی ئەمەریکا گووت ئەوان بەشێک نین لەو شکستەی سی ساڵی ڕابردوو بەڵام ئەوان وەکو حزب بەرپرسیارەتی ئەم ڕەوشە هەڵدەگرن و بەشێک دەبن لە درۆستکردنی فشار بۆ چاکسازیکردن وشەفافیەت و خوشکردنی ژیانی خەڵک، بویە پێویستە ئەو بەرنامەیەی کە هەرسێ لایەنی حکومەت لەسەری رێکەوتووە وەکو پرۆژە جێبەجێ بکرێت و یاسای چاکسازی وشەفافیەت لە داهاتی ناوخۆ و نەوت بکرێت و دەستی حزب لەناو موئەسەساتی دەوڵەت دەربهێنرێت ئەوکات ئەم داهاتەی کە هەیە دەتوانرێت خەڵکی خویان پێ بەخێوبکەن و بەرنامەیەکی باش و سەقامگیر بەڕێوەبچێت.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین ملیار دۆلار قەرزارە، کە بڕی 27 ملیار دۆلارە، بەشێکی زۆری ئەو قەرزانەش لە ئەستۆی حکومەتی فیدرالە، بە هۆی نەناردنی بودجەی هەرێمی کوردستان.
بیلال سەعید بەڕێوەبەری ئینستیۆتی ئابوری بەژمارە بۆ دەنگی ئەمەریکا گووتی" لە دۆسیەی مامەڵەکردن لەگەڵ سیکتەری ئابوری بەشێوە گشتیەکەی وەکو فایلی نەوت و بودجەو بەڕێوەبردن و پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا دونیایەک کەموکورتی و هەڵە و گرفت هەیە، بەرچاو ڕوونیەک نیە لە نێو وتارەکە کە ئایا چوون مامەڵە گەڵ ڕاستکردنەوەی ئەو بارە لاسەنگە دەکرێت کە لە ئابوری هەرێمی کوردستان درۆست بووە بۆ نموونە لە باسی 27 ملیار دولار قەبارەی ئەو قەرزەی ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووەکە ئەمە گەورەترین گرفتە ڕووبەڕووی ئابوری هەرێمی کوردستان کراوە و دیارنیە چوون چارەسەر دەکرێت هەروەها چونیەتی مامەڵەکردن لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.