Accessibility links

لوقمان وەردی: خەڵک توشی دڕدۆنگی و بێزاری و بێهیوایی بووە


لوقمان وەردی
لوقمان وەردی

ئەندامێکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق سەبارەت بە خەڵک و جەژن لەمساڵدا دەڵێت، ئەوەی ئەمساڵ لە سیمای خەڵکدا دەبینرێت جیاوازە لە ساڵانی ڕابردوو.

لوقمان وەردی، لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت دۆخی دارایی کاریگەرییەکی زۆری هەیە بەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانەوە و بە تایبەت پاش ڕاوەستانی بازاڕ و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لەم دۆخە داراییەدا جگە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی خۆپاراستن نەبێت لە پەتای کۆرۆنا، هیچ هاوکارییەکی دارایی هاولاتیان و کاسبکاران و فەرمانبەرانیشی نەکردووە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ ئەحمەد زێباری، پەیامنێری دەنگی ئەمریکا، بەڕێز وەردی ئاماژەش بەوە دەکات ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و هێزە سیاسییەکانیشە کە پێویستە بیر لە دەرچەیەک بکرێتەوە وەک دەڵێت "داکۆکی لە ژیانی خەڵک بکرێت، قەیرانی دارایی هەیە، خەڵک بێ موچەیە، کارو کاسبی وەستاوە، پێویستە بیر لە دەرچەیەک بکرێتەوە بۆ ئەم قەیرانانە."

لوقمان وەردی دەڵێت بەڵێ یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەشێکی سەرەکییە لە حوکمڕانی هەرێمەکەدا، بەڵام "وا ڕانەهاتوین کە هەڵەمان بینی چاوپۆشی لێبکەین، یان وا ڕانەهاتوین دیفاع لە هەموو کەموکوڕییەکانی حکومەتیش بکەین، ئێمە هاوکاری حکومەتین کە کەموکوڕییەکانی بۆ ڕاست بکەینەوە، بەڵام سەنگەری پارێزگاریکردن و دیفاع کردن لە خەڵک بۆ کەس چۆڵ ناکەین."

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:30 0:00


XS
SM
MD
LG