Accessibility links

هاوپەیمانی جیهانی ڤاکسین: یەکەم نیشانەی کاریگەری ڤاکسین دژ بە کۆرۆنا لەوانەیە لە پایزدا دەرکەوێت


زیورخ (ڕۆیتەرز) – سەرۆکی جێبەجێکاری هاوپەیمانی جیهانی ڤاکسین و خۆپاراستن سیث بێرکلی بەڕۆژنامەیەکی سویسرای ڕاگەیاندوە نیشانە سەرەتایەکان لەسەر کاریگەری یەکێک لەو ڤاکسینانەی دژ بە کۆرۆنا بۆتاقیکردنەوە بەکارهاتوە لەوانەیە لە پایزی داهاتوودا دەرکەوێت.

سەرۆکی هاوپەیمانیەتی ناسراوە بە (جاڤی) پێشبینی دەکات ڕێگای نێوان ئەم پەرەپێدانە و بەدەستکەوتنی ڤاکسین بەفراوانی دوورودرێژ بێت.

لەچاوپێکەوتنێکدا بۆ ڕۆژنامەی NZZM دەڵێت سەبارەت بە ئەگەری ڤاکسین "تائێستا نازانین چ ڤاکسینیک سەردەکەوێت، یاخود ئەگەری هەیە سەرکەوتوبین و ڤاکسینمان دەستکەوێت. سەبارەت بە کاریگەری ئەگەر بەختمان باشبێت سەرەتای ئەو نیشانانە لە پایزدا بەدی دەکەین".

سەرباری ئەمەش دەڵێت "بەڵام بۆ ڕۆیشتن لەوخاڵەوە تا خاڵی دۆزینەوەی دەرمانێکی کاریگەر بەبڕێکی فراوان بۆ بەکارهینانی خەڵکی، ڕێگایەکی دوورمان لەبەردەمدایە".

هەروەها بێرکلی داوای هەوڵی هەمئاهانگ و بەشداری جیهانی کرد لە بەرهەمهێنان، یاخود بڵاوکردنەوەی ئەو ڤاکسینەی لە کۆتاییدا بەدەست دێت. لەمبارەیەوە ووتیشی "پێویست بەڕێکەوتنێکی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ڕەخساندنی توانایەکی پیشەسازیی بۆ بەرهەمهێنانی خێرای ڤاکسین هەچ کاتێک دۆزرایەوە".

زیاتر ووتی "لەپێناو هاوبەشکردنی ڤاکسین ئەگەر دەرکەوت ڤاکسینی وڵاتێک سوودی نیە، دەبێت وڵاتان پێکەوە کاربکەن، لەوانەشە هەندیک ڤاکسین سەرکەوتنی زیاتر بەدەست بێنێت بۆ کەسانی کەم تەمەن و یاخود بۆ گرووپی گەورە تەمەنەکان".

بێرکلی داوای لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی کرد ڕێنمایی و ئامۆژگاری روون دەربارەی بەکارهێنان و دابەشکردنی ڤاکسین بڵاوکاتەوە، بۆ ڕێگریکردن لەئەگەری دابینکردنی لەسەرەتادا تەنها بۆ دەوڵەمەندەکان و نەبوونی بۆ کەم دەرامەتەکان یاخود ئەوانەی زۆر پێویستیان پێیەتی.

هەروەها ووتی لەئەگەری بوونی ڤاکسین بەبڕێکی کەم لەسەرەتادا، دەبێت بۆ کارمەندانی تەندروستی بەکاربێت.

توێژینەوەیەکی نوێ دەردەخات ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر ئافرەتی دووگیان هەیە

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکرد 16 ئافرەتی دووگیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و لەکاتی دووگیانیدا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وێڵاشی منداڵەکاندا دۆزراوەتەوە.

پشکنینەکانی زانستی نەخۆشیەکان ئەوەی دوای منداڵبوون دەکرێت، بەڵگەیان دۆزیوەتەوە ئاماژە بە کەمی چوونی خوێن بۆ مندالەکە دەدات لەسکی دایکیدا، سەرباری ئەمە جەڵتە لە وێڵاشدا ڕوویداوە.

توێژینەوەکە دەڵێت لەوانەیە ئەمە کاریگەری لەسەر ڕۆڵی وێڵاش هەبێت لەگەیاندنی ئۆکسجین و خواردن لەخوێنی دایکەوە بۆ منداڵەکە، هەروەها پاکردنەوەی خوێنی منداڵەکە.

ئمیڵی میڵەر پزیشک لە نەخۆشخانەی نۆرث وێسترن لەئەمریکا و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەی لە گۆڤاری Clinical Pathology بڵاوکراوەتەوە دەڵێت "نامەوێت وێنایەکی ڕەشبین بدەم، بەڵام ئەم دەرئەنجامانە نیگەرانم دەکات".

سەرباری توێژینەوەکەی لە سەر 16 ئافرەتی دووگیان کراوە، توێژەرەوان دەڵێن ئەم توێژینەوەیە تائێستا لەڕوی پشکنینەکانی لەسەر وێڵاشی تووشبوان بەکۆرۆنا کراوە گەورەترینە.

هەروەها میڵەر ووتیشی "نامەوێت بڵێم دەرئەنجامەکان کۆتایی‌یە بۆ توێژینەوەیەکی بجووک لەسەر ژمارەیەکی کەم لەخانمان، بەڵام ئەمە ئاماژەیەکی سەرەتایی‌یە تایبەتە بەو گۆڕانکاریانەی کۆڤید-19 هەیەتی لەسەر وێڵاش و کاریگەری لەسەر تەندروستی خانمانی دووگیانەکان".

هەرچەندە توێژینەوەکە تایبەت بوە بەدایکانی دووگیان و تووشبوو بەکۆڤید-19، بەڵام تائێستا هیچ ئاماژەیەک نیە بەبوونی دەرنجامی نەڕێنی لەسەر منداڵەکان.

ئەو منداڵانەی لەدایک بوون تەندروستیان باش بوە ، بەڵام پێدەچێت بەهۆی گیرانی دەمارەکانی وێڵاشەوە هەندێکیان لەکاتی لەدایکبووندا کێشیان کەم بوە و بچووک بوون.

میڵەر لەمباریەوە دەڵێت" وێڵاش کاری خۆیکردوە ئەگەر نیوەشی بەتەواوەتی کاری کردبێت و منداڵەکان بەتەندروستی باشەوە لەدایک بوون".

بەمزوانە دوای 17 ساڵ بۆ جارێکی‌کە زیکزیکە لەمریکا بلاودەبێتەوە

پێدەچێت ڕووداوەکانی ساڵی 2020 بەردەوام بێت، وەرزی دەرکەوتنی مێروی باڵداری زیکزیکە لەئەمریکا دەستیپێکردوە، بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، ئەمەش دەرکەوتەیەکە هەموو 17 ساڵ جارێک دوووبارە دەبیێتەوە، زیکزیکە لەژێر خاکەوە دێنە دەروە، بەشەپۆل و ملیارەها لێ بڵاو دەبێتەوە و بۆ زاوزێ سەردرەختەکان دەگرن. هەرچەندە شێوەی ئەم مێروە باڵدارە ترسناکە بەڵام زیانبەخش نین، نەگاز دەگرن و نە پێوەدانیان هەیە و نە لەسەر مرۆڤ و هیچ گیاندارێک مەترسین.

نێرەکانی زیکزیکە دەنگی گەورە دەردەکەن بۆ ڕاکێشانی مێکان و زاوزێکردن.

بەهۆی دانانی هێلکە زیکزیکە مەترسی لەسەر کشتوکاڵ هەیە بەتایبەتی باخی میوە و درەختەکان. مێکان بڕێکی زۆر هێلکە لەسەر چڵ و لقی بچووک دادەنێن، ئەمە بۆ درەختە گەورەکان زیانی ئەوتۆی نابێت بەڵام بۆ درەختە بچووکە نوێکان دەبێتە هۆکاری لەناوچون یاخود گەورە نەبوونیان.

زانکۆی تەکنلۆژیای ڤیرجینیا لەبڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، لەنزیکەی نیو هیکتاردا نزیکەی 1.5 ملێۆن زیکزیکە دەردەچن. ئاماژەی بەوەشدا ولایەتەکانی نۆرث کارۆلاینا و ڤیرجینیای ڕۆژئاوا و لە باشوری ڤیرجینیا ئەم دەرکەوتە دەبینرێت.

دوای دەرجونی زیکزیکە وەک هەڕاشە باڵەکانی هێشتا تەڕدەبێت، پێویستی بەوەیە چاوەڕوان بێت تا ووشک دەبێتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت بفڕێت، لەو کاتەدا گیاندارنی‌کە وەک بۆق و راکۆن و باڵندە و مارمێلکە دەیانخۆن.

بەڵام ملیارەها ڕزگاریان دەبێت و لەماوەی ئەوچەند ڕۆژەی ژیانیان زاوزێ دەکەنەوە و هێلکەکان دادەنێنەوە، دوای تەواو بوونی ئەرکیان دەمرن، دواتر هێلکەکان ئەتروکێن، کرمۆکەکان دەچنە ژێر خاکەوە و بۆماوەی 13 تا 17 ساڵ دەچنە سووڕی متبوونەوە.

جێی ئاماژەیە جۆرێک زیکزیکە هەیە ساڵانە دەردەکەون، بەڵام ئەو جۆرەی 13 بۆ 17 ساڵ دەخاێنێت لای زاناکان هێشتا هۆکاری مانەوەیان بۆ ئەو ماوە زۆرە ئاشکرانیە، وەک گریمانە دەڵین لەوانیە هۆکار ئەوەبێت بۆئەوەی دەرچونیان هاوکات نەبێت لەگەڵ زۆریی ئەو گیاندارانەی دەیانخۆن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:47 0:00


XS
SM
MD
LG