گومانی تێدا نییە کەسانی خاوەن پێداویستی تاێبەت پێویستیان بە یارمەتیەکی زۆرترە تاکو کەسانی ئاسایی بۆ ئەوەی وەکو کەسانی تر هاوسەنگیەک لە ژیانیاندا درووست بکەن و وەکو هەر تاکێک لە رەورەوەی ژیاندا دووا نەکەوون . حکومەتانی رۆژئاوا تا ئەندازەیەکی زۆر پێداویستیەکانیان بۆ ئەو جۆرە کەسانە دابینکردوون.
دکتۆرە سورەیا فەلاح، دکتۆراە لە رێبازی سیستمی پەروەردە بۆ ماوەی چەندین ساڵە بە پەرتۆکێکەوە ماندوو بوە بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی خاوەن پێداویستی تاێبەتن و زمان و کەڵتوورێکی جیاوازیان هەیە.
ئاخۆ کیین ئەو کەسانەی خاوەن پێداویستی تاێبەتن وە گرنگی ئەم پەرتوکە لە چیدایە؟
دکتۆرە سورەیا دەڵێت "خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تاێبەت ئەو خوێندکارانەن کە بە هۆێ کێشەیەکی جەستەییدا یان رۆحی کە هەیانە پێداویستیەکی تاێبەتیان هەیە وەک کەم توانایی یان ناتوانایی وە زۆرتر لە ٢٠٪ خەڵک کێشە تاێبەتیان هەیە وە لە جیهاندا ٣٧٪ وە ئەوانەی زمان و کەڵتووری جیاوازیان هەیە ئەو بنەماڵانەن وا بە هۆێ کوچ یا پەنابەری بۆ وڵاتە یەکگرتووەکان کۆچیان کردووە وەکو لاتینیەکان، چینیەکان، بەشێک لە رەشەکان و عەرەبەکان بە تاێبەت ئەوانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، باکوری ئەفەریکا و باشوری ئاسیاوە هاتوون"
سوریا خانم هەر وەها دەڵێت " پەرتۆک سەرچاوەیەکە بۆ زانست و زانیاری، هەر چەنێکیش تەکنەلۆژی پێش کەوێت، ئەم پەرتۆکەش دیسکۆرسێکی نوێ، لێدوان و توێژەرێکی نوێ خستوەتە لێکۆڵینەوە ئەکادیمیەکان کە تا ئێستا ئەو دسکۆرسە لە ناو کاری ئەکادیمیکدا نەبوە، تاێبەتمەندیەکی تر کە هەیە رۆشنکردنەوەی پێداویستی سەر ژوماری تۆمارکردنی منداڵەکانی ئەم بەشە لە کۆچبەرانە کە هاتوون بۆ ئەمەریکا "
سورەیا خانم دەشڵێت " لەم وڵاتەدا ٦٧ میلیۆن کەس خاوەنی زمان و کەڵتووری جیاوازن، ئەم پەرتوکە باسی یاساکان لە سیستمی پەروەردە وە چۆنیەتی لێکۆڵینەوەوە و میتودولوژی ئەکادیمی دەکا"