بە مەبەستی چاودێری وردی قەزاکە و توندکردنەوەی ڕێکارەکان بۆ ڕێگرتن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕێککردنی کاروباری خاڵه سنوورییەکان، ئەمڕۆ پارێزگاری سلێمانی، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر بە سەردانێک گەیشتە قەزای پێنجوێن و لەگەڵ کاربەدەستانی قەزاکەدا کۆبوویەوە.
پارێزگاری سلێمانی، دۆخی قەزاکەی بە "مەترسیدار" وەسفکرد، لەکاتێکدا لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا زیاد لە ٧٠ حاڵەتی کۆرۆنا تۆمارکراون، ١٤ کارمەندی تەندرووستی و ٢ پزیشک هەڵگری ڤایرۆسەکە بوونە و سەرچاوەیەکیش بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند کە بۆ ماوەی دوو هەفتە هیچ تیمێکی تەندرووستی لە خاڵی سنووری باشماخ نەبوونە و ئەوەش هۆکارێکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بووە.
دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان لە سلێمانی ڕێباز مەجید