Accessibility links

بەرنامەی هەلەو واشنتن: حکومەتی هەرێم تا چەندێک دەتوانێک کێشەکانی لەگەڵ بەغدا چارەسەربکات


نەبوونی هەڵوێستێکی یەکگرتووی لایەنەکانی ناوەوە و دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە لایەک وکێشەی پەرەسەندنی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا ونارەزایی خەڵک لە ڕێنماییەکانی حکومەتی هەرێم بۆ کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکە لە لایەکی ترەوە، پێگەی هەرێم و حکومەتە نوێیەکەی لاوازکردووە بۆچارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

گومان لەوەدانییە کە حکومەتە نوێکەی سەرەک وەزیر موستەفا کازمی لە پایەی هێزەوە ڕەفتار و مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا دەکات بە وەبەرچاوگرتنی ئەو پشتیوانییە نێونەتەوەییەی ووڵاتانی هەرێمی کە لێی دەکرێت. جا کۆبوونەوی لایەنەکانی هەرێم هەریەکە بە تەنیا لەگەڵ حکومەتە نوێیەکەی موستەفا کازمی تا چەند کاریگەری لەسەر توانا وپێگەی کورددا دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا؟ ئایا کابینەی نۆهەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان تا چەند دەتوانێت کێشەکانی هەرێم چارەسەربکات ولەهەمانکاتیشدا چاکسازی ئەنجام بدات؟ هەروەها ئەو 27 ملیار دۆلار قەرزەی سەر هەرێمی کوردستان کەی وبۆچی کراوە؟ ئەم پرسیارانەو چەند پرسیارێکی تر حەیدەر کەریم لە دەنگی ئەمەریکا لە بەرنامەی هەلەو واشنتن لە گەڵ دکتۆر مەحموود عوسمان سیاسەتکاری ناوداری کورد تاووتوێی دەکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:30 0:00


XS
SM
MD
LG