Accessibility links

دکتۆر کامەران مەنتک : باس لە مردنی فلۆید و کاریگەری لەسەر تاکی کورد دەکات


Dr. Kameran Mentk
Dr. Kameran Mentk

پۆلیس گوایە بۆ پاراستنی ماڵ و ژیانی هاووڵاتیانە بەڵام زۆر کەسان چ لە ئەمەریکا وە یاخود لە بەشەکانی تری جیهان دەڕواننە پۆلیس وەکو ئامرازێکی سەرکوتکەر لە پێناوی بەرژەوەندیەکانی پیاوی دەوڵەمەند و دەسەڵاتدار و رژیمە سەرکۆتکەرەکان. هەر چەند ئەوەی لە ئەمەریکا رووێ دا رۆژانە لە سەرانسەری جیهان روو دەدات و دووبارە دەبێتەوە و باسیشی لێ ناکرێ، بەڵام مردنی جۆرج فلۆید جیهانی هەژاند و ئەوە دەسەڵمێنی کە گەل و هاووڵاتیان سنوورێکیان هەیە بۆ هەر کار و کردارێکی ناڕەوا و لە کۆتاییدا دەتەقێتەوە، هەر بەو شێوەی لە ئەمەریکا تەقیەوە

ئاخۆ ئەوەی لەسەر دەستی پۆلیسیکی پێست سپی لە ئەمەریکا رووێ دا سێوێکی گەنیوە لە نێۆ سەبەتەیەکدا یان پاشماوەی رێبازی ڕەگەزپەرەستانەی دەیان ساڵەیە؟

ئاخۆ ئەو پولیسە دەبێ لە چ بارودۆخێکی ڕەوانیدا بێت کە بێباکانە بۆ نزیکەی ٩ خولەک لەسەر ملی مرۆڤێکدا ئەژنۆی دابنێ تا ئەو کاتەی گیانی دەرئەچی؟

کوشتنی فلۆید ئایا شیانی هەیە گۆڕانکاری ریشەیی لە یاساکانی ئەم وڵاتە و ڵاتانی تر بەدێ بهێنی؟

تا چەند شیانی هەیە ئەم رووداوەی فلۆید کاریگەری لەسەر تاکی کوردا هەبێت؟

Memorial service of George Floyd
Memorial service of George Floyd

دکتۆر کامەران مەنتک مامۆستای زانستە رامیاریەکان لە زانکۆێ سەلاحەدین لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەلێت لە راستیدا کێشەی رەگەزپەرستی لە ئەمەریکا کێشەیەکی کۆنە و دەگەرێتەوە بۆ ٢٠٠ ساڵ لەمەوپێش و ئەمەریکا لە سەدەی ١٨ و ١٩ لەسەر ئەستۆێ رەش پێشتەکان درووست کراو و لەو رێگایەوە هەزاران کەس بونەتە قوربانی، بەڵام ئێستا واێکردووە کێشە ڕەگەزپەرستی لە کێشەی جۆرج فلۆید زەق ببێتەوە کە بە شیوەیەکی زۆر نا مرۆڤانە سەودای لەگەڵ کراو و دەتوانین بڵێن تیرۆر کرا، لە کاتێکدا بوو کە ئەمەریکا خۆێ لە قیرانێکی ئابوری گەورە دەژیا، لە قەیرانی نەخۆشی کۆرۆنادا ، کێشەی رەگەزپەرستی لەگەڵ دۆخێکی تر، لەگەڵ قەیرانێکی تر واێکرد کە زەمینەکە لە بارتر بێت بۆ ئەو تەقینەوەی کە ئێستا سەراپای ئەمەریکای گردوەتەوە

دکتۆر کامەران هەر وەها دەڵێت ئەو رووداوانە بەردەوام لە ئەمەریکا هەبوە بەڵام لەبەر چەند هۆکارێک، چاوی میدیاکان لەسەر ئەو رووداوە و گواستنەوەی بۆ هەموو ئەمەریکا و جیهان و رای گشتی بجۆڵێنی، هەر وەها بێکاری و داڕمانی ئابوری و باری دەروونی خەڵکەکە هەموو کاریگەری هەبوو لەوەی بەو جۆرە بتەقێتەوە وە نابێ ئەو راستیەش فەرامۆش کەین کە سیستمی سەرمایەداری ئێستاکە لە قەیراندایە و ئەمەریکاش لە قەیرانێکی قووڵدایە

دکتۆر کامەران دەشڵێت رەگەزپەرستی تەنها لەسەر بنەمای رەنگ و بنەمای پێست نییە، بەڵکو لەسەر بنەمای ئیتنیکە، لەسەر بنەمای ئاێینە، ئاێینزایە، ناوچەکەی ئێمەش یەکپارچە ئەو جیاوازیانەی تێدایە وە کورد بەردەوام روبەرووێ ئەو رەگەزپەرستیە بوەتەوە لە لایەن ئەو دەوڵەتانەی کە بەسەری دابەشکراوە، ئێستا لە ناو هەرێمی کوردستان شێوازێکی تر لە جیاکاری لە ئارادایە لە نێوان ئەوانەی لە دەسەڵاتن و ئەوانەی لە دەسەڵاتدا نیین، ئەوانەی لە پارتەکانن و ئەوانەی نیین، ئەوانەی لە پارتەکانن وەکو هاووڵاتی پلە یەک سەودایان لەگەڵدا دەکرێ، هەموو بوارەکانی کار کردن بۆیان لە هەرێمی کوردستان خراوەتە سەر پشت، بە شێوەی یاسایی و نا یاسایی وە ئەوانەی تر دیارە وەکو هاووڵاتی دوو و پلە سێ سەودایان لەگەڵ دەکرێ ، ئەمە سەرباری ئەو ناعەدالەتیە کۆمەڵایەتیەی کە هاتوەتە ئاراوە و بوەتە هۆێ ئەوەی لە رووێ ئابوریەوە، لە رووێ سیاسیەوە و لە رووێ میدیاییەوە جیاکاریەک هەبێت، رێک هاووتا بێت لەگەڵ ئەو قەیرانانەی کە ئێستا هەرێمی کوردستان پێیدا تێپەر دەبێت

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:59 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG