لە جیهانی ئەمرۆدا نەک هەر کوشتنی مرۆڤێک بەڵکو کوشتنی جانەوەرێک یان گیان لەبەرێکێش تاوانە
ئاخۆ مرۆڤ چۆن دەڕوانێتە ئەو دیمەنەی لە کوشتنی جۆرج فلوێدا لە لایەن پۆلیسێکی پێست سپیەوە؟
دکتۆر عەتا قادری پرۆفیسۆری دەروونناسی لە ئینستیتوتی کارولینسکا لە ستۆکهۆڵم لە وڵاتی سوید، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت لە کێشەیەکی وەهادا مرۆڤ پێویستە هەم چاو لە باری کۆمەڵایەتی بکات، ئەو سیستمەی لەو وڵاتەدا هەیە وە هەم شێوەی هەڵس و کەوتی ئەو پۆلیسەکە تێکەڵاوێکە لەو سێ شتە، کۆمەڵگایەک کە ٩٠٪ دارایی ئەو وڵاتە لە دەستی چەند کەسانێکدا بن لە دەرئەنجام بەشێکی زۆری ئەو خەڵکە تووشی هەژاری، نەداری و تووشی گیروگرفتی زۆر دەبن وە زۆر جار لەگەڵ پۆلیسدا گرفتیان هەیە وە پۆلیسیش لەگەڵ ئەواندا گرفتیان هەیە،پولیس هەمیشە چاو لەوان دەکات کە مەترسی درووست بکەن وە وەکو کەسێک کە مافی مرۆڤیان هەیە چاویان لێ ناکەن ،هەر وەها بەشێکی دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی پۆلیس توند و تیژیەکی زۆر بە کار دەهێنێت وە هەر وەها ئەو پولیسە خۆێ چ جۆرە مرۆڤێک بوە
دکتۆر قادری هەر وەها دەلێت دەبێت ئەو سیستمە لەبەر چاو بگرین کە ئەو بارودۆخەی بەدیهێناوە وە ئەو بارودۆخە لەبەر چاو بگرین لەو کاتەی ئەو رووداوە رووێ داوە، سیستمەکە ئەوەیە کەسانێک درووست دەکات لە هەل و مەرجێکدا بە جۆرێک هەڵس و کەوت دەکەن ، بەو شێوە دەبزونەوە کە وەکی دیکە ناێکەن
دکتۆر قادری دەشڵێت بەو شێوەی ئەو پولیسە لەسەر ملی فلوێد ئەژنۆێ داناوە وا نیشان دەدات کە هیچ ئەرزشێکی بۆ ئەو مرۆڤە نییە، بەڵام لە هەمان کات ئاخۆ ئەو پولیسە لە هەل و مەرجێکی تردا ئەو جۆرە کارە دەکات یان نە ، زۆر جار راوەستاوە لەسەر خودی مرۆڤەکە وە جار وایە لەسەر هەل و مەرجەکە راوەستاوە