Accessibility links

بەرپرسی مەڵبەندی خانەقین: دۆخەکە لە تەحەمول دەرچووە و دوو بژاردەمان لەبەردەمدایە


خانەقین
خانەقین

بەرپرسی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی، ئاماژە بەوەدەکات سەرۆکایەتی کۆمار لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری عێراق لە پەیوەندیدایە، بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ گرفتە ئەمنیەکانی سنوری قەزای خانەقین.

لەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، هێرش حەبیب بەرپرسی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی، دەڵێت"تەنها چارەسەر بۆ گرفتە ئەمنیەکانی سنوری قەزای خانەقین، پێکهێنانی هێزێکی هاوبەشە لە پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان، چونکە پێشمەرگە شارەزای جوگرافیای ناوچەکەیە و خەڵکیش زانیاریان پێدەدات."

دەربارەی ئەوەی تاچەند حەشدی شەعبی نابنە لەمپەر لەبەردەم گەڕانەوەی پێشمەرگەدا بۆ دەوروبەری خانەقین، هێرش حەبیب وتی"ئێمە قسەمان لەگەڵ چەند فەرماندەیەکی سەربازی حەشددا لە ناوچەکە کردووە، دەڵێن: گەڕانەوەی پێشمەرگە بڕیاری سیاسی دەوێ، گەر بڕیارمان بۆ بێت، جێبەجێی دەکەین."

بەرپرسی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی، جەختیکردەوە گەر دانوستانەکان بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە شکست بێنن، ئەوان وەکو خەڵکی خانەقین دوو بژاردەیان لەبەردەمدایە، وتی"بژاردەی یەکەم، چۆڵکردنی تەواوی گوندەکانە، زۆرێک لە گوندەکان چۆڵیان کردووە، ئێستا خانەقین بەشەوان لەڕووی سەربازیەوە سقوت دەکات، گەر گوندەکانیش چۆڵی بکەن، بەتایبەت گوندەکانی سەر جادەی کەلار و خانەقین، ئەوکات پەیوەندی خانەقین بە گەرمیانەوە دەبچڕێت، بژاردەی دووەمیش، ئەنجامدانی خۆپیشاندانێکی گەورەیە، چونکە مەسەلەکە لە دەرەوەی تەحەمولی خەڵکی ناوچەکەیە."

لەدرێژەی گفتووگۆکەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، بەرپرسی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی، ڕوونیکردەوە لەم ماوەی ئەم مانگەدا، پێنج کردەوەی تیرۆرستی لەناوچەی خانەقین ڕوویانداوە، جاری یەکەم و دووەم، چوار گوندنیشینی کورد شەهید بوون، دوا کردەوەش کە هێرش کردن بووە بۆ سەر گوندی دارا، حەوت کەس شەهید و پێنج کەسی تریش برینداربوون، وتی"کارەکان تیرۆرستین، بەڵام دەستی سیاسیشیان لەپشتە، گەر نا ژمارەیەک گوندی عەرەب نیشین لەپشت گوندە کوردەکانەوەن، بۆچی چەکدارەکان ئەو گوندانە تیدەپەڕێنن و دێن بۆ سەر گوندەکوردنیشینەکان."

وتیشی"ئەو گروپانەی هێرش دەکەن، بەشێکیان لەو عەرەبە هاوردانە پێکهاتوون کە دوای ساڵی 1975 هێنراونەتە ناوچەکە، بەتایبەت ئەو گروپەی هێرشی کردە سەر گوندی دارای کاکەیی نیشین، زۆر شارەزای ناوچەکە بووە."

پێشتر دەنگی ئەمەریکا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، کە پێش ئەنجامدانی هێرشی گروپە چەکدارەکە بۆ سەر گوندی دارا، درۆن ی چاودێری بەسەر گوندەکەدا سوڕاوەتەوە، لەو بارەیەوە هێرش حەبیب بەرپرسی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی وتی"بەڵێ، تەیارەی بێ فرۆکەوان سعان نۆی شەو بەسەر گوندەکەدا سوڕاوەتەوە، بەڵام هێرشەکە لەسعات 11 ی شەو ئەنجامدراوە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:26 0:00


XS
SM
MD
LG