چالاکییەکانی خەڵکی لە گۆڕەپانی ژیانی ڕەشپێستەکان گرنگە ( Black Lives Matter Plaza ) لە واشنتنی پایتەخت. ئەم گۆڕەپانە لە سەرەتای مانگی شەش لەلایەن سەرۆکی شارەوانی واشنتنەوە ئەم ناوەی لێنرا پاش ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری گشتی بە بۆیەی زەرد لەسەر ئەو شەقامە نوسی ژیانی ڕەشپێستەکان گرنگە.