وەکو باس دەکرێ تورکیا شەڕێکی ناڕەوای لە دژی کورد بە رێخستووە و بە بەردەوامی لە هەموو بەرەیەکەوە بە دژی کورد شەڕی کردووە.
ئاخۆ ئەو هێڕشانەی کە ئێستاکە لە باشور بۆ سەر دەڤەری قەندیل لە ئارادایە نوێە یان بەشێکە لە پلانێکی داڕێژڕاوو؟
ئایا ئامانج لەم هێڕشانە رێگا گرتن لە گەریلاکانی پەکەکەیە بۆ چوونە ناو تورکیا و ئەنجامدانی کردارەکانیان یان ڕاماڵکردنی پەکەکەیە لەو دەڤەرە؟
تورکیا بگرە ئەگەر حکومەتی عێراق و هەرێمیش رێگای پێی بدات، ئایا یاسای نیۆنەتەوەیی ئەو رێگاییەی پێی دەدات؟
هێزەکانی کوردی لە باشوری کوردستان بە هاریکاری تورکیا لەم شەرەدا تاوانبار دەکرێن، ئەگەر راست بێت یاخود تەنها چاو و راو بێت، تورکیا وەکو باس دەکرێ دەتوانی بە بێ چاو ساغی سیخورەکانی لە هەرێمی کوردستان ئامانجەکانی بپێکی؟
هێمن سەیدی لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " دەکرێت بڵێن یەکەم جار تورکیا کە لە ناوەوەی وڵات پرۆپاگەندەی دەکرد دەچمە قەندیل و پەکەک خڕ دەکەمەوە لە ساڵی ١٩٨٧بوو، واتە ٣٣ ساڵە تورکیا هەر ناو بە ناوێک هێرشێک دەکا، وە ئەگەر لەگەڵ قەیرانە ناوخۆیەکانیدا بەراووردی بکەین لە هیچ کامیاندا تورکیا سەرکەوتوو نەبووە وە لەو ٣٣ ساڵەدا نەیتوانیوە پەکەکە پشکێنی، بەڵام دەبینین پەیوەندیەک هەیە لەگەڵ قەیرانی ناوخۆیی لە تورکیا و هێرشەکانیدا، هەر کاتێک حزبی دەسەڵاتدار یا سوپای تورکیا تووشی کێشەیەکی ناوخۆیی بێت،ناوەوەی وڵات بەوە سەرقاڵ دەکات کە دەچن پەکەکە لە ناو دەبەن، من پێیم وایە ئەمجارە وەکو جارەکانی تریش سەرکەوتوو نابن".
کاک هێمن هەر وەها دەڵێت " تورکیا ئێستا لە ناوخۆدا، لە ناوچەدا و لە ئاستی جیهاندا لە قەیراندایە وە تاکو ئێستا تورکیا لە هەوڵەکانیدا نەیتوانیوە جیهان لەگەڵ خۆێدا هاودەنگ بکات، وە دەبینین کە تورکیا لە رۆژئاوا ویستی ئەو ئەزمۆنە دووبارە کاتەوە بوێ سەرنەکەووت وە ئەو کارەی ئێستای تورکیا پێشلکاریە لە یاسای نیۆنەتەوەیی".
کاک هێمن دەشڵێت " جوگرافیای قەندیل وایە تورکیا ناتوانی هێرشێکی بەرفراوانی ئاسمانی یان زەمینی ئەنجام بدات، کێشەی تورکیا لەوە قووڵترە، ئێستا پەکەکە سەدا دەی ١٠٪ لە خاکی قەندیلە، پەکەکە بوەتە بیر و بۆچوونێک کە لە ئەنکارا هەیە، کە لە ئیستامبول هەیە، لە ئەوروپا هەیە لە پارچەکانی دیکەی کوردستان هەیە، دیپلۆماسی هەیە، میدیای هەیە، تورکیا ئێستاش تەنانەت ئەگەر بتوانی،هەرچەند مەحاڵە تەوای کێوی قەندیل هەڵگرێ وە سەرا رووێ کاتەوە و بەسەر ئەرزدا داێتەوە، دیسان سەدا دەی پەکەکە لە ناو دەچێت، سەدا نەوەدی ٩٠٪ دەمێنێتەوە ".