Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: ئاسۆ ئەکرەم ئەحمەد


توێژینەوە و قسەکردن لەسەر هونەری شانۆ کارێکی هەروا سانا نییە، لەو ڕوانگەیەوەی کە ئەم ژانرە هونەرییە پەیوەندییەکی گشگیری هەیە لەگەڵ هەموو ژانرە ئەدەبی و هونەرییەکانی تردا لەم هونەرە باڵایەدا.

هەروەک چۆن دەگوترێت ئەرکی ئەکتەر بەشێکی گرنگ و سەرەکییە لە نومایشتە شانۆییەکاندا، بە هەمان ئەندازەش بینەر گرنگە لە شانۆدا، چونکە ئامادەبوونی بینەران لە هۆڵەکاندا بە تەواوکەری نومایشتە شانۆییەکان دادەنرێت، لەو سۆنگەیەوەی ئامانج لە کارە شانۆییەکان بۆ ڕێنوماییکردنی خەڵکە.

زۆر جاریش نوسەرانی تێکستە شانۆییەکان و دەرهێنەرانیش ڕەچاوی ئەو خاڵە دەکەن کە بە بەهاکانی بینەر ناودێری دەکەن.

ئەوانەی لێکۆڵینەوە لەسەر بواری شانۆ دەکەن، هاوڕا نین لەسەر مێژووی شانۆ. بەشێکیان دەیگێڕنەوە بۆ سەروەختێکی دێرین و بەڵگەی خۆیان هەیە بۆ پشتڕاستکردنەوەی دید و بۆچوونەکانیان، بەشێکی تریشیان سەرەتاکانی سەدەی 20 دادەنێن بۆ دەستپێکی ئەم هونەرە.

ئەم جیاوازییە لەسەر مێژووی شانۆی کوردی، نەبووەتە هۆکارێک کە بگوترێت هاوڕاییەک نییە لەسەر ئەوەی شانۆی کوردی هەنگاوی تۆکمەی خۆی نەناوە بە ئاڕاستەی ئایندەیەکی شیاو بۆ خۆی.

شیکەرەوە ئەم جۆرە گەشبینیە دەگێڕنەوە بۆ هەبوونی ژێرخانێکی بابەتیانەی فەرهەنگی و هەروەهاش لێهاتوویی هونەرمەندانی کورد.

بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە بگوترێت هیچ تەگەرە و ئاستەنگێک لەبەردەم ئەم هونەرە باڵایەدا نییە.

هەرچۆنێک بێت هونەرمەندانی کورد بە شێوەیەکی بەرچاو هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ هەموو نوێگەراییەک لە بواری شانۆدا و دەخوازن لەگەڵ هەر نوێبوونەوەیەکیشدا رەهەندی ڕەسەنایەتی هونەرەکەیان بپارێزن.

شانۆی شەقام، یەکێکە لەو هەوڵە نوێیانە کە دەشێت بگوترێت تەمەنی ئەم نومایشتە شانۆییانە چەند دەیەیەک زیاتر نییە، بەڵام خەریکە بەرەو ئەوە جدەڕوات کە جێی خۆی بکاتەوە لە ڕووی ئەو گەشەکردنەی بەخۆوە دەیبینێت.

ئەڵبەتە مشتومڕێکی زۆر لە نێوان هونەرمەنداندا هەیە لەسەر دۆسێی شانۆی شەقام، وەک ئەوەی بەشێک لە هونەرمەندان پێداگری دەکەن لەسەر ئەوەی ئەم شانۆیە پشت بە هیچ بیرۆکەیەک و دیالۆگێکی ئامادەکراو نابەستێت، بەشێکی تریش پێچەوانەی ئەم ڕایەیان هەیە.

کات لە شانۆی شەقامدا بەشێکی تری ڕوانینە جیاوازەکانە لەسەر شانۆی شەقام.

هونەرمەند ئاسۆ ئەکرەم ئەحمەد، لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەدا وەڵامی پرسیارەکانی ژیان لە فەرهەنگدا دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:07 0:00
XS
SM
MD
LG