Accessibility links

زکری زێباری: تێبینی زۆرمان هەیە لەسەر داهاتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا نازانین ئەو داهاتە بۆ کوێ دەچێت


هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نیگەرانن لە کێشە و گرفتەکانی ناوچەکە و داوا دەکەن پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەست بە کۆبوونەوەکانی بکاتەوە و چارەسەرێک بۆ ئەم کێشە و گرفتانە بدۆزنەوە کە بەرۆکی ناوچەکەیان گرتووە هەر لە بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا و کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستانەوە بگرە هەتا دەگاتە دەنگۆی بڕینی بەشێک لە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و رێکەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر دۆسێی نەوت، موچە و بودجە.

زکری زێباری بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت پێویستە پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان فشار بخەنە سەر پەرلەمان و حکومەتی بەغدا بۆ وەستاندنی ئەو بۆردومانەی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا کە ئەنجامی دەدەن و چەندین هاوڵاتیان لەدەڤەری شیلادزێ کردووەتە قوربانی بە بیانوی بوونی پەکەکە لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان. ئەو دەڵێت " ئێمە وەکو فراکسیۆنی یەکێتی ئیدانەی دەکەین".

بڕیاردەری فڕاکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گووتی "ئێمە بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەوەدا نین موچەی خەڵک ببڕدرێت و فشار لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان دروست دەکەین کە مانگی داهاتوو موچە وەک خۆی لێ بێتەوە، ئێمە خۆمان بە خاوەنی چاکسازی دەزانین لە هەرێمی کوردستاندا بەڵام پێوستە چاکسازی لە بیرە نەوت و گومرک و داهاتی ناوخۆ بکرێت و دەست بە چاکسازی بکرێت و داهات لەدەستی هیچ پارت و گرووپ و کەسێکدا نەبێت لەدەست حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بێت".

بەڕێز زێباری لە وتووێژەکەی لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا گوتیشی "تێبینی زۆرمان هەیە لەسەر داهاتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا نازانین ئەو داهاتە بۆ کوێ دەچێت نزیکەی سەد هەزار کەس دوو موچەی هەیە هەوڵ دەدەین ئەو دوو موچەیی و بندیوارانە نەهێلین و داهاتی هەرێمی کوردستان شەفاف بکەین".

زکری زێباری هەروەها گوتیشی " چەندین ساڵە یەکێتی هەوڵ دەدات ڕێککەوتن لەگەل بەغدا بکرێت بەڵام لەوانەیە هەندێک گرووپ و پارتی سیاسی ڕێگرییان کردبێت، یەکێتی ناچێتە ژێر باری بڕینی موچە و داهاتی خەڵک بۆیە ڕای فەرمی یەکێتی ئەوەیە ئەگەر حکومەت نەگەیشتنە ڕێککەوتنێکی جدی، ئەوا یەکێتی هەوڵ دەدات هەڵبژاردنی پێش وەخت بکرێت، چونکە ناکرێت تەنها پارتێکی سیاسی خاوەن بڕیار بێت لە هەرێمی کوردستان و بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکەوتنێکی پەنجا ساڵە لەگەڵ وڵاتێک بکات، بۆیە یەکێتی هەوڵ دەدات شەراکەتی ڕاستەقینە بکرێت و ئەگەر شەراکەتی ڕاستەقینە نەکرێت ژیانی خەڵک خۆش نابێت."

لەمیانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا زکری زێباری بڕیاردەری فڕاکسیۆنی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەڵێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پەرلەمانی کوردستان دەست بەکارەکانی دەکاتەوە و چارەسەرکردنی هەموو پرسەکان نییەتێکی پاکی دەوێ نەک تەنها قسەکردن، " ئێمە وەکو یەکێتی ئەو قەناعەتەمان هەیە کە ئەم حکومڕانیە بەو شێوەیە نەیتوانیوە سەرکەوتن بهێنێت و فەشەلی هێناوە، ئێمە وەکو یەکێتی پێمان باشە ئەم سیستەمە بگۆڕین و سیستەمی لامەرکەزی جێبەجێ بکرێت، چونکە جیاوازیەکی زۆر لە داهاتی هەرێمی کوردستاندا دەکرێت لە نێوان پارێزگا و قەزاکان بۆ نموونە قەزای ئاکرێ بڕیاری ئیدارەی سەربەخۆی بۆ دەرچووە چل و پێنج ملیۆن بۆ نەسریەی شارەوانی قەزای ئاکرێ خەرج دەکرێت کەچی زاخۆ کە ئەویش قەزایە بەڵام چوارسەدو پەنجا ملیۆنی بۆ خەرج دەکرێت بۆیە پێمان باشە پرسی لامەرکەزی پەسەند بکرێت."

دەقی وتووێژەکەی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ زکری زێباری

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:14 0:00


XS
SM
MD
LG