بەرلین، ئەڵمانیا – بڕیاردرا لە ئەڵمانیا ئەو پێداویستە پلاستیکیانەی بۆ یەک کەڕەت بەکاردێن، فرۆشتن و بەکارهینانی قەدەغە بکرێت، لەوانە قامشی خواردنەوە و قاپی خواردن و گوێ پاکەرەوە و چەندین جۆریکە، ئەمە لەژێر ڕێنمایی ئامۆژگاریەکانی یەکێتی ئەوروپا، ئەوەی ئامانجی کەمکردنەوەی خاشاکی پلاستیکە و پیسنەکرندی ژینگەیە.
ئەنجومەنی وەزیرانی ئەڵمانیا هەفتەی ڕابردوو بڕیاری ئەرێنی لەسەر کۆتاییهێنان بە فرۆشتنی پێداویستیە پلاستیکیەکاندا بەهاتنی 3ی مانگی 6ی ساڵی 2021 ، لەوانە قاپ و کەوچک وچەتاڵ و پەرداخی پلاستیکی بۆیەک جار بەکارهاتوو، هەروەها هەچ پێداویستیەک لە پۆلیسترین دروستکرابێت و پێکهاتبێت.
وەزیری ژینگە خاتوو سڤینیا شۆڵز ووتی " ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵی دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی پلاستیکی بۆیەکجار بەکاردێت کە 20%ی خاشاک پێکدێنێت لە باخچەو پارک و جێگا گشتیەکان کۆدەکرینەوە بەتایبەتی جۆرەکانی پۆلسترین.
پلاستیک دەیان ساڵی دەوێت بۆ شیبوونەوە و نەمانی لەژینگەدا، لەچەندین لێکۆڵینەوەدا پشتڕاستکراوەتەوە لەجەستەی ماسی و باڵدار و گیاندارەکاندا وردیلەی مایکرۆسکۆپی پلاستیک دۆزراوەتەوە.
هەورێک بە خۆڵی بیابانەوە لەئەفریکاوە دەگاتە کوبا و فلۆریدا
هاڤانا ، کوبا- کۆتایی هەفتەی ڕابردوو هەورێکی گەورەی خۆڵی بیابان وڵاتی کوبای گرتەوە و کاریگەری لەسەر هەوای فلۆریداش لەئەمریکا هەبوو. بەر لە گەشتنی ئاگاداری بڵاوکرایەوە بۆ ئەو کەسانەی هەستیارن و کێشە و نەخۆشی هەناسەدانیان هەیە لەماڵی خۆیاندا بمێننەوە.
دەسەڵاتی کوبا هەفتەی ڕابردوو رایگەیاند هەورێک هەڵگری خۆڵە لەئەفریکاوە بەسەر ئۆقیانووسی ئەتەڵەسیدا بەرەو کوبا دێت، دواتر یەکشەممە گەشتۆتە دورگەی پۆرتۆریکۆ و ناوچەی کاریبی داپۆشیوە، ڕۆژی 4 شەممەش گەشتۆتە باشوری فلۆریدا.
فرانسیسکۆ دۆران سەرۆکی زانستی نەخۆشیەکان لەوەزارەتی تەندروستی کوبا ووتی خۆڵبارینەکە کێشەکانی هەناسەدان و هەستیاری بەرزکردۆتەوە
بەکاریگەری بای بەهێز خۆڵی ناوچەی بیابانی باکوری ڕۆژئاوای ئەفریکا بەرزبۆتەوە و بەسەر ئۆقیانوسی ئەتڵەسیدا بەرەو ناوچەی کاریبی تێپەڕیوە.
زۆرترین خۆڵبارین لە پایتەختی کوبا لەهاڤانا بووە، زانا ئۆجینۆ مۆجینا لەمبارەیەوە ووتی "ئەم دەرکەوتەیە دەبێتە گۆڕانکاری گەورە لەهەوادا". ووتیشی "هەوری خۆڵ پێکهاتەی زیان بەخش بەتەندروستیی مرۆڤ لەخۆ دەگرێت وەک ئاسن، کالسێۆم, فسفۆر، سلیکۆن و جیوە، بێجگە لە فایرۆس و بەکتریا و کەڕوو، هەروەها زیندەوەری خڕووی هێشویی".
پەیمانگای چاودێری کەش و هەوا ووتی پلەکانی گەرما بۆ 37.4ی سەدی بەرزبۆتەوە.
دۆران ووتی ئەم خۆلبارینە هیچ پەیوەندیەکی بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە نیە.
هەروەها حکومەت ڕایگەیاند پەتای کۆرۆنا لەژێر کۆنترۆڵدایە، هەنگاو بەرەو ئاسایی کردنەوەی ژیان دەنرێت. هاڤانا تەنها ناوچەیە هاتووچۆ تێیدا سنووردار کراوە وتووشبوون بە ڤایرۆس لەوێ تائێستا بەردەوامە.
تاڕۆژی یەکشەممە تووشبوونەکان بەکۆڤید-19 لەکوبا 2332 کەس بوو و مردنەکان بەهۆیەوە گەشتبوە 86 کەس.
ئاسمانگەڕێک لەکاتی گەڕانی ئاوێنەیەک لەپۆشاکەکەی دەبێتەوە
ڕۆژی هەینی ئاسمانگەڕێک لەکاتی دەرچوونی لەبنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی لەخولگە ئاوێنەیەکی بجکۆلە لە پۆشاکەکەی بوویەوە، بەمش دەبێتە یەکێک لە ملێۆنەها پارچە لە خولگەدا دەسوڕێنەوە.
ئاسمانگەڕی ئەمریکایی کریس کاسیدی ووتی "ئاوێنەکە بەخێرایی 0.3 مەتر لە چرکەیەکدا دوورکەوتەوە".
ناوەندی کۆترۆڵ ووتیان "بەهۆکاریک پارچە ئاوێنەکە لەپۆشاکەکەی کاسیدی لێبۆتەوە".
ئاسمان گەڕان لەمەچەکیاندا ئاوێنە دادەنێن، بۆ زیاتر بینینی دەوروبەری خۆیان کاتێک لەخولگە لەدەرەوەی بنکەی ئاسمانی کار دەکەن.
درێژیی ئاوێنەکە 12 بە 8 سانتیمەتر بوە، لەکاتێکدا لێبۆتەوە بنکەی ئاسمانی لەتاریکیدا بوە، بەدەرکەوتنی خۆر کاسیدی پشکنینی بۆ هۆکاری لێبوونەوە کردوە بەڵام بەنکەی کۆنترۆڵ ڕاگەیاندوە، هیچ هۆکاریێکی بەدەست نەکەوتوە لەسەر چۆنێتی دەرچوونی ئاوێنەکە لەجێگای خۆی.
کاسیدی و ئاسمانگەڕ (باب بێنکن)ی هاوکاری بەلانیکەمەوە یەکەم 4 گەڕانیان لە ئاسماندا ئەنجامدا بۆ گۆڕینی ژمارەیەک باتری نیکڵ هایدرۆجین بە نوێ لەجۆری لیسێۆم ئاێۆن کە بەتواناترە و وزە لەپلێتەکانی سۆلارەوە لەخۆدەگرێت.
واچاوەڕوان دەکرێت ڕۆشتن لە واڵاییدا لە مانگی 7ی داهاتوودا بەردەوامبێت بەر لەهاتنەوەی (بێنکن) بۆ زەوەی لە مانگی 8دا بە کەپسولی سپەیس دراگن.
(بێنکن و دۆگ هۆرلی) لەکۆتایی مانگی 5دا مێژوویان تۆمار کرد کاتێک بەکەپسولی سپەیس دراگن لەسەر مووشەکی سپەیس ئێکس بۆ بنکەی ئاسمانی چوون.
ئەم دوو ئاسمانگەڕە 7 جار لەئاسماندا هاتووچۆیان کردوە و یەکی 30 کاتژمێریان لە دەرەوەی بنکەی ئاسمانیی نێودەوڵەتی بەسەربردوە.