لە نێوەندی ناكۆكی و كێشە و گرفتەكانی هەرێمی كوردستانی عێراقدا لەوانە دۆخی دارایی خەڵك و بۆردومانكردنی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان لە لایەن فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا و تۆپخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران و ڕێكنەكەوتنی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی نێوەندی عێراق لەسەر بودجە و موچە و نەوت و هەروەها مەترسی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا و خراپی دۆخی تەندروستی و ئاڵۆزیەكانی ناوچە كێشە لەسەرەكان، پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دەست بە دانیشتنەكانی دەکاتەوە و لە یەکەم دانیشتنیشدا پرسەکانی درێژكردنەوەی خولی بەهارەی پەرلەمان و دەنگدان لەسەر پێشنیاز و بەرنوسی یاساکان تاووتوێ دەکرێن،
بەشێك لە هاوڵاتیان داوا لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دەكەن دانیشتنەكانی تایبەت بكات بە لێپرسینەوە و بانگهێشتكردنی كاربەدەستانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق سەبارەت بە ڕەوشی ناوچەكە كە لە نێو كۆمەڵێك كێشە و گرفت دایە و قەیران و مەترسیەكانی ناوچەكەش تا دێت زیاتر دەبن.
زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەكەدایە: