کیپ کانیڤراڵ ، فلۆریدا – ئەو کلکدارەی بەمدوایانە بەدیکرا بەهۆی کاریگەری خۆرەوە کلکەکەی فراون دەبێت و شەوانە بەروونی لەئاسماندا دەردەکەوێت.
کلکداری (نیووایس) Neowise هەفتەی رابردوو گەشتە خولگەی مێرکوری، بەهۆی نزیکبوونەوەی لە خۆر تۆزو گازی سەری دەسووتێت وکلکێکی درێژی بۆ دروستکردوە. لەئێستادا ئەو کلکدارە بەرەو زەوی دێت و لە2 هەفتەی داهاتوودا لەنزیکترین خاڵی دەبێت لەزەویەوە.
تلسکۆپی ئاسمانی ناسا ئەوەی بە تیشکی ژێر سوور کاردەکات کلکداری (نیووایس)ی دۆزیەوە.
زاناکانی لەئەرکی چاودێریی و توێژینەوە لەسەری بەشدارن دەڵێن، کلکدارەکە 5 کیلۆمەتر پانە، دروستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دروستبوونی کۆمەڵەی خۆر بەر لە 4.6 ملیار ساڵ.
ئاژانسی ناسا ووتی "تا مانگی 8ی داهاتوو کلکدارەکە لەئاسمانی جیهاندا بەدی دەکرێت، دواتر بەرەو دەرەوەی کۆمەلەی خۆر دەروات. لەئێستاد لە تاریکیدا بەدی دەکرێت کلکەکەی بەکاڵی دیارە، بۆ باشتر بینینی کلکەکەی پێویست بە دووربین دەکات".
ئاسمانگەڕان لەبنکەی ئاسمانیی نێودەوڵەتی لەخولگە کلکدارەکەیان بەدی کردوە.
دەرەنگانێکی 5 شەممەی ڕابردوو، باب بێنکن لەئاژانسی ناسا وینەی کلکدارەکەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردەوە.
دوای کۆڤید چ گۆڕانکاریەک بەسەر گەورەترین فرۆکەخانە لەجیهاندا هاتوە
شیکاگۆ ، ئیلنۆی – دوای زیانە گەورەکانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە فڕۆکەخانەکان کەوت، کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و فرۆکەخانەکان لەسەرانسەری جیهاندا خەرجیەکانیان کەمکردۆتەوە یاخود ڕایانگرتوە، بێجگە لە یەک فڕۆکەخانە نەبێت، گەشتیارانی کە گوومانیان لەتووشبوون بەڤایرۆس هەیە دڵنیادەکاتەوە .
شان دۆنۆهێو سەرۆکی جێبەجێکاری فرۆکەخانەی (داڵاس فۆرس ۆرس)ی DFW نێودەوڵەتی لەگفتووگۆیەکیدا بۆ ڕۆیتەرز دەڵێت " دۆخە نوێکە هەرچۆنێکبێت، لەمەوداوا دەبێت خۆت خزمەتی خۆت بکەیت".
فڕۆکەخانەکە لەگەڵ هێڵی فڕۆکەوانیی ئەمریکادا کاردەکات – بنکە سەرەکیەکەی لە DFW دەبێت- گەشتیارەکە خۆی دەتوانێت باوڵەکانی تۆمارکات، هەموو توالێتەکان ئۆتۆماتیک کاربکات بێ ئەوەی گەشتیار دەستی بەر هیچ بکەوێت، بەهاتنی کۆتایی مانگی 7 ئەو تەکنەلۆجیایە بەکاردەهێنرێت و لەپەرەپێدانی کۆمپانیای (ئینفاکسە). دەستشۆرەکان سۆنسەری لەسەردەبێت و ئۆتۆماتیک بەدەست خستنە ژێری سابوون دەرژێت و ئاودەکرێتەوە، هەروها ئاوی پاکردنەوەی توالێت و کاغەز بۆ دەستووشککردنەوە ئۆتۆماتیک دەبێت و هەستیار لەخۆدەگرن، ئەگەر کەم بوونەوە کارمەندانی فرۆکەخانە ئاگەداردەبن و پڕیان دەکەنەوە.
دۆنۆهێۆ دەشڵێت زۆرترین گلەیی و داواکاری لە فڕۆکەخانەکان خزمەتگوزاریی وپاکوخاوێنیی توالێتەکانە.
دالاس تاقیکردنەوەی تەکنەلۆجیای 3 کۆمپانیا بەکاردێنێت، بۆ تۆمارکردنی باوڵ و کەلوپەل و گواستنەوەی، بریتیە لە Amadeus's ICM و SITA و Materna IPS بەپێی ئامارە شیکاریەکانی کۆمپانیای
Cirium (دی ئێف دەبڵیوو) بۆتە قەرەباڵغترین فرۆکەخانەی جیهان، ئەمەش بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ ستراتیجیەتی ئەو گەورە کۆمپانیایەی گواستنەوەی جیهانی لەئەمریکا و سەنگی خستنە سەر بەشێکی گەورەی کارەکانی دژ بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕێگای ناوەندەکەی لە تیکساس.
ساڵی ڕابردوو DFW بۆ چوونە ناو فڕۆکەی گەشتە نێودەوڵەتیەکان و خێراکردنی دەرچون لە پشکنینەکانی گومرگ و پاراستنی سنوور، سیستەمی باێۆمەتری بەکارهێناو هەروەها تەکنەلۆجیای
VeriScan بۆ پشکنینی گەشتیارانی هاتوو.
دۆنۆهێو ووتیشی "ساڵی 2018 هێڵی دەڵتای ئاسمانی یەکەم بنکەی باێۆمەتریی لەئەمریکا لەفڕۆکەخانەی ئەتلەنتا خستە گەڕ". هەروەها هەندێک فڕۆکەخانە لە ئەوروپا و ئاسیا تەکنەلۆجیای ناسینەوەی دەمووچاو بەکاردێنن. لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک مەترسیی هێنایە ئاراوە، توێژینەوەیەکی حکومەتی ئەمریکا دەڵێت نیگەرانیەکان لە لایەنگیریی ڕەگەزپەرستیی لە تەکنەلۆجیادا و نیگەرنیەکانی یەکێتی ئەوروپا لەسەرەتای ئەمساڵدا و داواکانی بۆ قەدەغەکردنی ئەو تەکنەلۆجیایە لە شوێنە گشتیەکاندا بۆ پاراستنی تایبەتمەندی کەسەکان.
فڕۆکەخانەی داڵاس تەکەنلۆجیایەکی نوێ تاقیدەکاتەوە پەیوەندیدار بە پاکژکرنەوەی بەتواناتر، بەبەکارهێنانی تەکنەلۆجیای تیشکی سەروو وەنەوشەیی کە دەتوانێت بەکتریا بکووژێت بەر لەوەی لە سیستەمی گەرمیی و ساردی و گواستنەوەی هەوادا بڵاوبێتەوە.
لەلایەکی کەوە سیستەمی پاکژکردنەوەی ئەلیکترۆستایک بەکاردێنێت و تیمی پاکردنەوەی دامەزراندوە لە 150 کەس پێکدێن، بەردەوام دەسکی دەرگاو جێگای دانیشتن و سەرمێز و ئەوشوێنانی گەشتیاران بەکاریدینن و ئەگەری دەست بەرکەوتنیانی هەیە پاک دەکەنەوە.
دۆنۆهێو ووتیشی"تەکنەلۆجیا پرسیکی گرنگە، چوونگە دەتوانێت زۆر کاریگەربێت".
لەوەتای بڵاوبوونەوەی پەتاکە DFW ملێۆنەها دۆلاری لەسەروو بوودجەی خۆیەوە خەرچکردوە بۆپاکژکردنەوەی بەشەکان و ژووری تەوالێتەکان، لەکاتێکدا 100 ملێۆن دۆلاری بۆپرۆگرامی وەبەرهینان تەرخانی کردبوو ڕاگرتوە، تێچوونی کەرتی دووهەمی ساڵیشی بەڕێژەی 20% کەم کردەوە.
لە ڕۆژی 11ی مانگی 7دا نزیکەی 114 هەزار گەشتیار چوونەتە فڕۆکەخانەی DFW بەمەش خاڵی بۆرسە بەراورد بە مانگی 4ی ڕابردوو 10 هەزار خاڵ بەرزبوویەوە، بەڵام هێشتا نیوەی ئاستی ساڵی ڕابردووە.
هەروەها فرۆکەخانەکە سیستەمی سکانی پلەی گەرما بەکاردینێت بۆ کارمەندانی، لەئێستاشدا پلانی هەیە هەمان پروسە کە مشتومڕ ونیگەرانی لەسەرە بۆ گەشتیاران بەکاربێنێت.
مایک داڤیس بەڕێوەبەرەی بەرنامەی پرۆژەی تەکنەلۆجیای نوێ New Technology Ventures لە
London Business School ووتی، تەکنەلۆجیا یەکێک دەبێت لەژمارەیەک گۆڕانکاری لە تاقیکردنەوەی فڕۆکەخانەکاندا لەداهاتوودا، ژمارەی گەشتیاران بەگشتیی کەمتر دەبێت، بۆ پانتایی فراوانتر دەگەڕێن بۆ نانخواردن و کڕینی کەلوپەڵ و چاوەڕوانی".
داڤیس ووتیشی "هەموو ئەمانە پێکەوە کۆدەبنەوە، لەهەندێک کاتدا تاڕادەیەکی زۆر جێگای سەرنج دەبیت بۆ گەڕانەوە بۆ سەردەمی زێڕینی گەشت بەفڕۆکە".
بەرازیل ئاگرکردنەوە لەئەمەزۆندا بۆ ماوەی 120 ڕۆژ قەدەغەدەکات
5 شەممەی ڕابردوو حکومەتی بەرزایل ڕایگەیاند، ئاگرکردنەوە لە ئەمەزۆندا بۆ ماوەی 120 ڕۆژ قەدەغەدەکات، ئەمەش وەلامدانەوەی داواکاریی وەبەرهێنەرانی جیهانە کە لە کاولکردنی ژینگەی ئەمەزۆن نیگەرانن.
ئەم هەفتەیە بڕیارەکەی حکومەتی بەرازیل بەفەرمیی دەردەجێت.
لەمیانەی کۆنفرانسی وەبەرهێنانی گریمانە ڕۆژی 5شەممە لەگەڵ چەندنین کۆمپانیای ئەوروپادا، جێگری سەرۆکی بەرازیل هاملتن مۆراو ئەم بڕیارەی راگەیاند. لەمابارەیەوە نامەی مۆرکراوی 29 کۆمپانیای خستەڕوو، هەندێکیان هەڕەشەی ڕاگرتنی وەبەرهێنان لەبەرازیلدا دەکەن ئەگەر بێت و داڕمانی ژینگە نەوەستێت.
جانێت بیرجان سەرۆکی وەربەرهینانەکان لە KLP گەورە سنووقی مووچەی خانەنشینان لەنەرویج ووتی "ئەمە هەنگاوێکی گەشبینە، ئێمە پێویستمان بەبەردەوامی گفتووگۆ هەیە، بەهیواین هەموو دەرئنجامەکان بەکردار ببینین".
وەبەرهێنەران ئاگاداری دەسەلاتی بەرازیلیان کردوە، ئەوان کاتێک پێوانەی ستراتیجی وەبەرهێنا لەبەرازیلدا دەکەن، چاودێریی ڕێژەی لابردنی دارستانەکان و ڕێگری لە ئاگرکەوتنەوە و جێبەجێکردنی یاسای بەرازیل تایبەت بەدارستان دەکەن.
سەرۆکی بەرازیل جایر بۆلسۆنارۆ لەسەر ئاستی جیهان نارەزایی دژی ڕاگەێندرا، بەهۆی بەڵێنەکانی بەکردنەوەی دارستانە شێدارە فراوانەکانی ئامازۆن بۆ وەبەرهێنان و وەستانەوەی دژ بە دانانی هەندیک بەشی دارستانەکان بەپارێزراویی بۆ گەلی دێرینی ئەو ناووچەیە.
لایەنگرانی ژینگە دەڵین، لابردنی دارستانەکانی ئامازۆن لە 11 ساڵی ڕابردوودا گەشتۆتە ئەوپەڕی. ژمارەیەک وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا هەڕەشەی پەسەندنەکرندی ڕێکەوتنی بازرگانی ئازادیان کرد، ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر لە گەڵ گروپی ولاتانی لاتیندا دانوستاندنی لەسەرکرا، کە بەرازیلیش دەگرێتەوە، ئەگەر بێت و هەڵوێستی بەرازیل نەگۆڕێت.
مۆرارۆ ووتی بەرازیل تووشی ڕەخنەی ناڕەوا بۆتەوە و حکەمەتەکەی بۆلسۆنارۆ بەڕێوبەرایەتی ژینگەی بە کەموکووڕیەوە وەرگرتوە.
بەرپرسانی بەرازیل ووتیان ئەوان کاردەکەن بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەو وێنەیەی لەئێستادا بەرازیل هەیەتی، گوایە لەبارەی ئەمەزۆنەوە خەمخۆرنیە و دژ بەوانەیە دەیانەوێت لە کاولکاری ڕزگاری کەن.