لە کاتێکدا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا بەردەوامە، و ئێرانیش یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ڤایرۆسەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە خراپترین شێوە کاری تێکردووە.
وەتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت نزیکەی 14 هەزار کەس هەتا ئێستا بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە لە ئێران گیانیان لەدەستداوە.
ئایا ئەم ئامارانە تا چەندێک نزیکن لە ڕاستی و دۆخکە لە ئێستادا چۆنە؟
هۆکاری ئەوەی چیتر خەڵکی ئەم ڤایرۆسە بە جدی وەرناگرن و ڕێنماییە تەندروستیەکان بەجێ ناگەیەنن چییە؟
ئەگەر کەرەنتینەکردنی شارەکان دەتوانێت چارەسەرێک بێت بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئایا هۆکاری ئەوەی بەڕێوبەرایەتیەکەی حەسەنی ڕۆحانی لە ئێران ڕێگە بەم کارە نادات چییە؟
بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانەو چەند پرسیارێکی تر بەفراو نوری وتووێژێکی لەگەڵ لوقمان ڕەحیمی فۆتۆگرافەری کۆمەڵایەتی و چالاکی مەدەنی لە شاری بۆکانی ئێران سازداوە.