ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا، ئەنەکەسە، بە بە مەبەستی دیاریکردنی هەڵوێستی خۆی لەسەر دیالۆگی لەگەڵ پارتییە یەکێتییە نشتیمانییە کوردییەکان، پەیەنەکە، دەستی بە کۆبونەوەکانیکردووە کردووە.
ئەنەکەسە ژمارەیەک سمینارو کۆڕو کۆبونەوەی لەگەڵ لایەنگرانی خۆی ئەنجام داوە و تیایدا هەڵوێستی پارتەکەی لەسەر دیالۆگی نێوان لایەنە کوردەکان شرۆڤە دەکات.
ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنەکەسە سلێمان ئۆسۆ لە وتووێژێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئەنەکەسە ڕژدە لەسەر بەردەوامبوونی دیالۆگی کورد لەگەڵ کورددا.
دیالۆگی کوردەکانی سوریا کە پاش دەستپێشخەری فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و پشتگیری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، قۆناغی یەکەمی بە سەرکەوتووی تێپەڕاند.
هەردوولا لە مانگی ڕابوردوودا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ئەمەریکا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجام دا و تیایدا ئەنجامەکانی قۆناغی سەرەتاییان ڕاگەیاند.
بە پێی چاودێران قۆناغی دووهەم دەستیپێکردووە بەڵام بەهۆی دۆسێکانیپەیوەست بەڕێوەبەرایەتی، ئابوری و سەربازی قۆناغی داهاتوو ئاسان نابێت.
بەڕێز ئوسۆ دەڵێت سەرەڕای سەختییەکان ئەوان لە بەردەوامن لە دانوستاندنەکاندا.